پارتی سۆسیالدیموکراته‌کان و پارتی ژینگه‌ هاوپه‌یمانیان ڕاگه‌یاند‌

سۆسیالدیموکراته‌کان  وپارتی ژینگه‌ دوێنێ هاوپه‌یمانی نێوانیان ڕاگه‌یاند‌، ئه‌م هاوکاریه‌ دووئامانجی سه‌ره‌کی له‌خۆ گرتووه‌ که‌( مۆنا سالین Mona Salin- ) سه‌رۆکی پارتی سۆسیالدیموکراته‌کان باسیان لێوه‌ده‌کات.

یه‌کێک له‌ ئامانجه‌کانمان ڕێ خۆشکردنه‌ بۆ‌ هاوکاریه‌کی دووربینانه‌ له‌نێوان ئه‌م دووپارته‌دا، هاوکاریه‌ک (مۆنا سالین) سه‌رۆکی پارتی سۆسیالدیموکراته‌کان ده‌ڵێت، هاوکاریه‌کی ده‌ساڵه‌یه‌ که‌ تا ساڵی 2020 ده‌خایه‌نێت. ئامانجی دووه‌میشمان له‌م هاوکاریه‌ دامه‌زراندنی حکوومه‌تێکی هاوپه‌یمانه‌ له‌ پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2010 ه‌. 

ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هاوکاریه‌ زۆر لایه‌ن و که‌سی نیگه‌ران کردوه‌و له‌به‌ینیانا سه‌رۆکی پارتی چه‌پی سویدی( لارش ئۆلی Lars Ohly-)یه‌ که‌ پارته‌که‌ی له‌م هاوپه‌یمانیه‌دا په‌راوێزخراوه‌ به‌هۆی نارازیبوونیان له‌سه‌رئه‌و پلان و به‌رنامه‌ ئابووریانه‌ی که‌ پارتی سۆسیالدیموکراته‌کان پێش ماوه‌یه‌ک ئاشکرایان کرد. 

ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی چاره‌نوسسازانه‌یه‌،( لارش ئۆلی) سه‌رۆکی پارتی چه‌پ ده‌ڵێ، یه‌کێک له‌مه‌ترسیه‌کانی ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ ئه‌و ده‌ڵێ، ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ره‌ی ڕاست له‌ سیاسه‌تی سویدا سود له‌م هاوکاریه‌ وه‌رده‌گرن و شادمانیان ئه‌کات. له‌به‌رده‌وامی قسه‌کانیدا (لارش ئۆلی) ده‌ڵێ هه‌ڵوێستی ئێمه‌ له‌م بارودۆخه‌دا به‌ نا ده‌نگدان و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی حکوومه‌تێکی هاوپه‌یمانی له‌و شێوه‌یه‌یه‌، به‌تایبه‌ت له‌کاتێکدا که‌ به‌ ئاشکرا پارتی چه‌پیان په‌راوێز خستووه‌.

(لارش ئۆلی) جگه‌ له‌ ناوبردنی ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ی سۆسیالدیموکراته‌کان  وپارتی ژینگه‌ به‌ هه‌ڵه‌یه‌کی چاره‌نوسساز ‌هه‌وڵ بۆ ڕێگرتن و خستنی ئه‌و حکوومه‌ته‌شی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام شاره‌زایانی بواری سیاسه‌ت ئه‌م ووتانه‌ی (لارش ئۆلی) به‌ هه‌ند وه‌رناگرن و پێیان وانیه‌ ئه‌م قسانه‌ مه‌به‌ست له‌ کرکردنبێت بۆیان. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک که‌ (هێنریک ئۆسکارسۆن- Henrik Oskarsson) مامۆستای زانستی سیاسی له‌ زانکۆی یۆتۆبۆریه‌وه‌، ڕوونیانده‌کاته‌وه‌.

ئێوه‌ پێتانوایه‌ پارتی چه‌پ حکومه‌تێکی هاووپه‌یمان که‌ له‌ سۆسیالدیموکراته‌کان و پارتی ژینگه‌ پێکهاتبێت بڕووخێنێ، ‌ له‌کاتێکدا که‌ ئایدۆلۆجی ئه‌و دووپارته له‌ پارتی چه‌په‌وه‌ نزیکه‌، پێتانوایه‌ که‌ پارتی چه‌پ ڕێبدات ‌که‌‌ حکومه‌تێکی ڕاستڕه‌و له‌ حووکمکردنی ووڵات به‌رده‌وامبێت؟  (هێنریک ئۆسکارسۆن) شاره‌زای بواری سیاسه‌ت که‌ خۆی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌کات وه‌ڵامه‌که‌ش هه‌ر لای خۆیه‌تی.

ئه‌مه‌ شتێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌ و دووره‌ له‌ واقیعه‌وه‌. (هێنریک ئۆسکارسۆن) مامۆستای زانستی سیاسی له‌ زانکۆی یۆتۆبۆریه‌وه‌ ده‌ڵێ، ئۆسکارسۆن هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ی نێوان سۆسیالدیموکراته‌کان و پارتی ژینگه‌ به‌ هه‌نگاوێکی زیره‌کانه‌ ده‌ژمێرێت.

لێکدانه‌وه‌ی (هێنریک ئۆسکارسۆن) بۆ ئه‌م هاووپه‌یمانیه‌ له‌دوو خاڵدا کوورت ده‌بێته‌وه‌، یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و دووپارته‌ زۆر زوو ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌یان ڕاگه‌یاند، زوو به‌ به‌راورد بۆ ئه‌و ماوه‌ درێژه‌ی که‌ له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا ماوه‌. خاڵێکی تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌رچه‌نده‌ ده‌نگده‌ران ئێستا چاره‌ی سیاسه‌تی حکوومه‌ته‌ هاوپه‌یمانه‌که‌ی (فرێدرێک ڕاینفێڵد Fredrik Reinfeldt-) ی راستڕه‌ویان ناوێت، به‌ڵام ده‌نگده‌ران له‌ سیاسه‌تی سۆسیالدیموکراته‌کانیش ناڕازین وپێ ناچێت ئاماده‌بن پشتیان بگرن. له‌بارودۆخێکی ئاوادا و به‌تایبه‌تی که‌سانێکی زۆریش له‌به‌ری چه‌پ به‌م هاوپه‌یمانیه‌ نوێیه‌ی نێوان سۆسیالدیموکراته‌کان و پارتی ژینگه‌ و سیاسه‌تی میانڕه‌ویان رازینین، ئا ،له‌بارودۆخێکی ئاوادا هه‌لی قۆستنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران بۆ پارتی چه‌پ ده‌ڕه‌خسێ. ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا دیسان سه‌رکه‌وتن بۆ حکوومه‌تی هاوپه‌یمانی داهاتووی سۆسیالدیموکراته‌کان و پارتی ژینگه‌ دێنێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نزیکی ئایدۆلۆجی ئه‌م سێ پارته‌یه‌ له‌یه‌که‌وه‌، ئا ئه‌مه‌یه‌ که‌ (هێنریک ئۆسکارسۆن) مامۆستای زانستی سیاسی له‌ زانکۆی یۆتۆبۆریه‌وه‌ به‌ هه‌نگاوێکی زیره‌کانه‌ی داده‌نێ.

خاڵێکی تر که‌ وا له‌ (هێنریک ئۆسکارسۆن) ده‌کات که‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سۆسیالدیموکراته‌کان بۆ پێکهێنانی هاووپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی ژینگه‌دا، به‌ سیاسه‌تی (ڕێویانه)‌ و فێڵزانانه‌ وه‌سف بکات ئه‌وه‌یه‌ که‌ سۆسیالدیموکراته‌کان پارتی ژینگه‌ به‌م هاوپه‌یمانیه‌ به‌ سیاسه‌تی خۆیان ده‌به‌ستنه‌وه‌ بۆ زامنکردنی پارتێک که‌ ترسی هاووپه‌یمانی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ڕاستڕه‌وو سیاسه‌ته‌کانیان لێده‌کرێت. ئۆسکارسۆن ده‌ڵێ، کاتێک که‌ سۆسیالدیموکراته‌کان بانگه‌شه‌ی هاوپه‌یمانی دووربینانه‌ و بۆماوه‌ی( ده‌) ساڵی داهاتوو له‌گه‌ڵ پارتی ژینگه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نن، مانای ڕێ نه‌هێشتنه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌م پارته‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارته‌ بۆرژه‌ ڕاستڕه‌وه‌کاندا بچنه‌ هاووپه‌یمانیه‌وه‌.

جگه‌ له‌ ناڕه‌زاییه‌کانی پارتی چه‌پ به‌رامبه‌ر به‌م هاووپه‌یمانیه‌ی نێوان سۆسیالدیموکراته‌کان و پارتی ژینگه‌، هه‌ردوو یه‌کێتی سه‌ندیکاکانی کرێکاران (سێکۆ- SEKO) و(هانده‌لس- ‌Handels)  له‌ ووتارێکی هاوبه‌شدا که‌ له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆی (داگه‌نسنیهێته‌ر- DagensNyheter)دا بلاوکراوه‌ته‌وه‌  داوای خۆیه‌کلایی کردنه‌وه‌ له‌ سۆسیالدیموکراته‌کان وهاووپه‌یمانه‌ی ده‌که‌ن. خۆیه‌کلاییکردنه‌وه‌یه‌ک که‌ جیاوازیه‌کانی نێوان ئه‌وان و به‌ره‌ی ڕاستڕه‌و زه‌ق بکاته‌وه‌. ئه‌وان نووسیویانه‌که‌ ده‌نگده‌ران چۆن ئه‌توانن ده‌نگ به‌ پارتێک بده‌ن که‌ زیاتر و زیاتر ڕێڕه‌وی سیاسیان له‌ گه‌ڵ ڕێڕه‌وی به‌ره‌ی ڕاستدا یه‌کبگرێته‌وه‌. هه‌ربۆیه‌ هه‌ردوو یه‌کێتی سه‌ندیکاکانی کرێکاران (سێکۆ و هانده‌لس) له‌ ووتاره‌هاووبه‌شه‌که‌یاندا جه‌خت له‌وه‌ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ کاتی ئه‌وه‌هاتووه‌ که‌ سۆسیالدیموکراته‌کان هه‌نگاوێک به‌ره‌و لای چه‌پ بنێت.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ماندا یه‌کێتی سه‌ندیکاکانی LO)   (Landsorganisationen  نیگه‌رانیان به‌رامبه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی سۆسیالسیموکراته‌کان  له‌گه‌ڵ پارتی ژینگه‌دا ده‌ربڕی، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ت که‌ پارتی ژینگه‌  له‌ پێش هه‌ڵبژارده‌نه‌کانی پێشوودا په‌یمانی ڕێفۆرمیان له‌یاساکانی  مافی کاردا له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ڕاستدا ئیمزاکرد، که‌به‌و پیێه‌ خاوه‌نکارسنوری سه‌ربه‌ستیه‌کانی له‌ مافی ده‌رکرنی کارمه‌ندانی به‌رفراوانتربوون. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م نیگه‌رانیانه‌ یه‌کێتی سه‌ندیکاکانی LO خۆشحاڵه‌ به‌ دامه‌زراندنی حکوومه‌تێک که‌ سۆسیالدیموکراته‌کان به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن، به‌تایبه‌ت بۆگۆڕانکاری له‌و سیاسه‌ته‌ ناهه‌مواره‌ی که‌ ئه‌مڕۆ ژیانی موچه‌خۆرانی خستۆته‌ نائارامیه‌وه‌، به‌ڕای (وانیا لوندبی وێدین- Wanja Lundby- Wedin) به‌ڕیوه‌به‌ری یه‌کێتی سه‌ندیکاکانی ( Landsorganisationen LO).

nazanin.mahmod@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista