Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

هاوکاریی ئه‌مه‌ریکا بۆ لاوانی سیۆده‌رتێلیه‌ له‌ پرۆژه‌یه‌کدا

نزیکه‌ی 500 مێردمنداڵی دانیشتوی کۆمۆنی سیۆده‌رتێلیه‌له‌ناوه‌ڕستی ئه‌م مانگه‌دا ئاماده‌ی ئه‌و پێشانگا کراوه‌یه‌ بوون که‌باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکی به‌هاوکاری به‌رپرسانی کۆمۆنی سیۆده‌رتالیه ڕێکیانخستبوو.

‌ئه‌م پێشانگایه‌ به‌شێکی بچوکه ‌له‌وزنجیره‌پرۆژه‌یه‌ی که‌ئه‌م کۆمۆنه‌بۆ په‌ناخوازانی عێراقی به‌تایبه‌تی و بۆ دانیشتوانی سیۆده‌رتێلیه‌به‌گشتی ڕێکی ده‌خات، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رۆکایه‌تی کۆۆمۆنی سیۆده‌رتێلیه (ئه‌نده‌رش لاگۆ‌  Anders Lago -)  ده‌ڵێ.

ئه‌م پێشانگایه وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م له‌هاوکاریه‌کانی نێوان کۆمۆنی سیۆده‌رتێلیه‌و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکی دێت و ئامانج لێێ زانیاریدانه‌ به‌مێرمنداڵان و ‌لاوان له‌ته‌مه‌نی 15 تا 30 ساڵی سه‌باره‌ت به‌ده‌رفه‌تی خوێندن و پراکتیک و کار له‌ئه‌مه‌ریکا. جگه‌له‌په‌ناخوازه‌عێراقیه‌کانی کۆمۆنی سیۆده‌رتێلیه‌ لاوه‌به‌ڕه‌گه‌ز سویدیه‌کانیش ئه‌م هه‌له‌یان له‌ده‌ست نه‌داو (داڤید ئۆدسی David- Olds) 16 ساڵانه‌یه‌کێک بوو له‌ئاماده‌بوانی ئه‌م پێشانگایه‌.   

ئه‌وه‌ی منی هێناوه‌ته‌ ئێره‌خه‌ونی ساڵێک خوێندنه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی سوید ئیتر خوێندنی قۆناغی ئاماده‌یی بێت یان زانستگا. هه‌ر‌وه‌ها( داڤید ئۆدس) ده‌ڵێت یه‌کێک له‌لایه‌نه‌باشه‌کانی ئه‌م پێشانگایه‌ئه‌وه‌یه‌که‌زانیاریه‌کی ڕوون و ڕاسته‌وخۆ سه‌باره‌ت به‌خوێندنی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات وه‌رده‌گریت، له‌کاتێکدا گه‌ر له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه‌بۆ ئه‌م زانیاریانه ‌بگه‌ڕێیت له‌به‌ر به‌ربڵاوی زانیاریه‌کان سه‌رت لیده‌شێوێت و به‌ئاسانی ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت ده‌ستت ناکه‌وێت.

ئه‌م پێشانگایه‌یه‌کێکه‌ له‌به‌رهه‌می سه‌ردانه‌که‌ی (ئه‌نده‌رش لاگۆ) به‌ڕیوه‌به‌ری سه‌رۆکایه‌تی کۆمۆنی سیۆده‌رتێلیه‌که‌له‌به‌هاری ئه‌مساڵدا به‌ئامانجی گه‌یاندنی باروردۆخی کۆمۆنه‌که‌و په‌ناخوازه‌عێراقیه‌کان، کردی بۆ واشنتۆن. هه‌ر ئه‌و سه‌ردانه‌ش بوو که‌باڵوێزی ئه‌مه‌ریکی (میکائێل وودMichael Wood- ) شه‌رمه‌نده‌کرد له‌که‌مته‌رخه‌میه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌به‌رامبه‌ر به‌په‌ناخوازه‌عێراقیه‌کان ، هه‌ربۆیه‌دوای سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌نده‌رش لاگۆ بۆ ئه‌مه‌ریکا باڵوێزی ئه‌مه‌ریکی )میکائێل وود( په‌یوه‌ندی به‌ئه‌نده‌رش لاگۆوه‌کرد، و له‌ پێشانگاکه‌ی سیۆده‌رتێلیه‌ش به‌شداربوو.

به‌ڕێزم جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمۆن، کاتێک بۆ یه‌که‌م جار له‌به‌هاری ئه‌مساڵدا چاووم پێت که‌وت سه‌رم له‌بارودۆخی ناهه‌مواری ئابووری په‌ناخوازانی ئه‌م کۆمۆنه‌سوڕماو له‌هه‌مانکاتدا واق وڕمام له‌به‌رامبه‌ر له‌خۆگرتنی کۆمۆنه‌که‌تان له‌و ژماره‌زۆره‌په‌نابه‌ره‌، ئه‌وه‌شی که‌زیاتر کاریتێکردم هه‌وڵه‌بێووچانه‌کانی جه‌نابتانبوو بۆ یارمه‌تیدانی په‌ناخوازانی عێراقی به‌دابین کردنی خوێندنگاو کاربۆیان. ئه‌مه‌ووته‌ی باڵوێزی ئه‌مه‌ریکی (میکائیل وود ) بوو.

ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌که‌له‌ڕێی چه‌ند ڕێکخراوێکه‌وه‌ که‌ له‌سویداهه‌ن  یارمه‌تی سیۆده‌رتێلیه ‌بدرێت بۆ کارئاسانی له‌گۆڕینه‌وه‌ی خوێنکارانی نێوان ئه‌م کۆمۆنه‌و ئه‌مه‌ریکا هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی کار بۆیان له‌ئه‌مریکا.  جگه‌له‌بنکه‌ی کاردۆزینه‌وه (‌ئاربێتسفیۆرمه‌دلینگه‌ن)، کارگه‌ی سکانیاو زانستگای (تێلیه‌کامپوس -  Telge Campus)، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکی و (فووڵبرایت کۆمیشن) که‌کارئاسانی بۆ گۆڕینه‌وه‌ی خوێنکاران ده‌کات ئاماده‌ی پێشانگاکه‌بوون. ( ڕه‌وا عه‌بدولکه‌ریم) ی 19 ساڵانیش که‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵه‌ له‌عێراقه‌وه‌هاتۆته ‌سوید یه‌کێک بوو له‌و لاوانه‌ی که‌حه‌زی تێگه‌یشتن له‌ئامانجی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌گه‌یاندبوویه‌پێشانگاکه‌.

من پێمخۆشه‌ بزانم (ڕه‌وا عه‌بدولکه‌ریم) ده‌ڵێت، که‌ئه‌مه‌ریکا چی هه‌یه‌پێشکه‌شی بکات، چی له‌وێ هه‌یه‌که‌لێره‌له‌سوید نیه‌، یان ئاخۆ ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌چین که‌له‌وێ  بۆ ئێمه‌ی په‌نابه‌رهه‌ن.

ئه‌نده‌رش لاگۆش خۆشحاڵه‌به‌م هاوکاریه‌ئه‌مریکیه‌و ده‌ڵێت ئه‌مه‌تاکه ‌شت نیه‌ که ‌ئه‌م کۆمۆنه‌بۆ په‌ناخوازانی ئه‌کات، به‌ڵکو ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ یه‌کێکه ‌له‌و 15 تا 20 پڕۆژه‌یه‌ی ‌‌که‌ئێمه ‌له‌م کۆمۆنه‌ بۆ په‌ناخوازان و هه‌روه‌ها که‌سانی به‌ڕه‌گه‌ز سویدیش به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ین. هه‌روه‌ها (ئه‌نده‌رش لاگۆ) به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رۆکایه‌تی کۆمۆنی سوێده‌رتێلیه ‌ده‌ڵێ که‌که‌سان و لایه‌نێکی زۆر له‌ئه‌مه‌ریکا خۆیان به‌قه‌رزارباری په‌ناخوازنی عێراقی ده‌زانن، هه‌ربۆیه‌ئه‌م پڕۆژه‌یه‌  یه‌کێک له‌وده‌رفه‌تانه‌یه ‌بۆ ئه‌مه‌ریکا تا به‌ئه‌رکی شانی خۆی هه‌ڵبسێت به‌ یارمه‌تی دانی په‌ناخوازه‌عێراقیه‌کان.

nazanin.mahmod@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".