به‌شی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌ی‌ هه‌واڵه‌کانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٩/١٠/٢٠٠٨

په‌رله‌مانی سوید ئه‌مڕۆ له‌ تاوتوێ کردنی بڕیارێکی نوێدایه‌ سه‌باره‌ت به‌ پلانێکی ئابووری که‌ ئاستی سه‌قامگیری سیستێمی ئابوری ڕابگرێت، چاوه‌ڕیده‌کرێت ئه‌و بڕیاره‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ بخرێته‌ کار. به‌شێکی ئه‌وپلانه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پاره‌ی پاشه‌که‌وتکراو هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی پاره‌ خستنه‌ کۆنتۆ له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌، بڕیاره‌ گه‌ره‌نتی نیو ملێۆن کرۆن بۆ هه‌ر هاووڵاتیه‌ک دابین بکرێت.  به‌شێکی تری ئه‌و پلانه‌ بریتیه‌ له‌ دامه‌زراندنی سندوقێکی سه‌قامگیری که‌ حکوومه‌ت پاره‌که‌ی دابین ئه‌کات و هه‌ر له‌وێوه‌ یارمه‌تی بانقه‌کان ئه‌درێت که‌ له‌ پرۆسه‌ی قه‌رزدان و چالاکیه‌ ئابووریه‌کانیان به‌رده‌وامبن. بۆ ئه‌وه‌ حکوومه‌ت 1500 ملیارد کرۆن بۆ ئه‌و سندووقه‌ ته‌رخان ئه‌کات.

ئه‌وه‌ی که‌ جێی نیگه‌رانی زۆر لایه‌نی سیاسیه‌ و به‌تایبه‌تی پارتی چه‌پی سویدیه‌ له‌م پلانه‌ ئابووریه‌دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ باجده‌ران زه‌ره‌رمه‌ندبن و ببنه‌ قوربانی بانقه‌کان.به‌ڵام وه‌زیری بازاڕی ئا بووری(ماتس ئودێل –Mats Odell ) ئه‌ڵیت هه‌رچه‌نده‌ 1500 ملیارد کرۆن ڕێژه‌ پاره‌یه‌کی زۆره‌ به‌ڵام شێوازی داڕشتنی ئه‌و پلانه‌ ئابووریه‌ به‌ شیوه‌یه‌که‌ که‌ تا ڕاده‌یه‌کی دڵخۆشکه‌ر پاره‌و ڕه‌نجی باجده‌ران ده‌پارێزێت.  


هه‌رله‌ چوارچێوه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌کانی قه‌یرانه‌ ئابووریه‌که‌، پێده‌چێ سوید که‌وتبێته‌ بازنه‌ی سستی ئابووریه‌وه‌، ئه‌مه‌ به‌ ڕای ئینستیتیوتی بارودۆخی بازاڕ که‌ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێشبینیه‌کانی خۆی سه‌بارت به‌ ئابووری سوید ئاشکراکرد، به‌پێێ پێشبینیه‌کانی ئه‌و ده‌زگایه‌ ڕێژه‌ی بێکاری له‌ زیادبووندایه‌و چاوه‌ڕوانده‌کرێت ڕێژه‌ی بێکاری له‌ ساڵی 2010دا  بگاته‌ سه‌رو له‌سه‌دا هه‌شته‌وه‌. ئه‌م پێشبینیانه‌ و هۆکاری سستبوونی بازاڕ له‌ چوارچێوه‌ی قه‌یرانی نه‌مانی متمانه‌ی ئابووری دێت که‌ قه‌یرانه‌ ئابووریه‌که‌ به‌دوای خۆیدا هێناویه‌تی.

به‌ڵام ئاسۆ ڕوونه‌ له‌کاتێکدا که‌ بواری بازرگانی له‌گه‌شه‌دایه‌ و که‌رته‌ گشتیه‌کانی ئابووری به‌هێزن، هه‌رئه‌مه‌شه‌ واده‌کات که‌ ئینستیتیوتی بارودۆخی بازاڕ، داوا له‌ حکوومه‌ت ئه‌کات که‌ ئاماده‌گی هه‌بێت بۆ کارڕایی پیویست که‌ ده‌کرێت ڕێ له‌ که‌ووتنه‌ بازنه‌ی سستی بازاڕ و به‌رفراوانی بێکاری بگرێت، له‌وانه‌ په‌ره‌دان به‌ ژێرخانی ئابووری و به‌رده‌وامبوون له‌ و پلانانه‌ی که‌ له‌مبواره‌دا نراون، هه‌روه‌ها داشکاندنی زێده‌باج -مۆمس و هه‌ندێک کاڕایی تر به‌ڕای به‌ڕیوه‌به‌ری پێشبینیه‌کان )ئووربان هانسۆن Urban Hansson-  (له‌ ئینستیوتی بارودۆخی بازاڕ.


که‌مووکورتی له‌ خزمه‌تگوزاریه‌کانی چاوه‌دێری به‌ساڵاچواندا ئاشکرا ئه‌بێت، ئه‌مه‌ له‌ به‌دواداچوونێکی ده‌زگای به‌دواداچوونی (ریکسرێڤیشونه‌ن -Riksrevisionen )ده‌رکه‌وتووه‌، که‌ یه‌کێکه‌ له‌ ده‌زگاکانی په‌رله‌مان بۆ کۆنترۆلکردن و به‌دواداچونی ده‌زگاکان. 

ئێمه‌ پێمان وایه‌ که‌ حکوومه‌ت و ده‌زگا فه‌رمیه‌کان به‌ ئه‌رکه‌کانی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون وردکار کلایس نورگرێن ئه‌ڵێت، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و ئه‌ڵێت کاتێک ده‌زگاکه‌ی ئێمه‌ ده‌زگای به‌دواداجوونی سه‌رتاسه‌ری ریکسڤیشونه‌ن به‌دوای کاره‌کانی ئه‌و بنکه‌ی چودێریانه‌دا پشکنین ئه‌که‌ین که‌مووکورتی له‌کاره‌خزمه‌تگوزاریه‌کانیاندا به‌دی ده‌که‌ین.

له‌ماوه‌ی ده‌ساڵی ڕابووردودا ڕێژه‌ی ده‌زگا تایبه‌ته ناده‌وڵه‌تیه‌کان بۆ جاوه‌دێری به‌ساڵاچوان له‌ کۆمۆنه‌کاندا زیادی کردوه‌. ئه‌مه‌ش پاش ڕه‌زامه‌ندی حکوومه‌ت دێت که‌ ڕێگه‌ بۆ به‌ساڵاچوان خۆش ئه‌کات تا سه‌ربه‌ستانه‌ شوێنی جاوه‌دێری هه‌ڵبژێرن. به‌لام له‌ڕاپۆرتی ده‌زگای به‌دواداچوونی  ریکسڕیڤیشونه‌ن که‌مووکورتیه‌کانی ده‌زگای چاوه‌دێری به‌ساڵاچوانی ناده‌وڵه‌تی زۆرن. 

کۆمۆنه‌کان مه‌رجی کارامه‌یی و چۆنیه‌تی کاری ئه‌وتۆیان له‌کاتی به‌ستنی په‌یمان  له‌گه‌ڵ ئه‌م بنکه‌ تایبه‌ته‌ ناده‌ووڵه‌تانه‌ نیه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ واده‌کات که‌مووکورته‌ی له‌ خزمه‌تگوزاریه‌کانیاندا بکه‌ن، هه‌ربۆیه‌ ده‌زگای به‌دواداچوونی ریکسڕیڤیشونه‌ن ڕه‌خنه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌کات که‌ پرسی نه‌بوونی په‌یمانی مه‌رجدارله‌کاتی کردنه‌وه‌ی ئه‌م بنه‌ چاودێریانه‌دا له‌ کۆمۆنه‌کاندا نه‌وروژێنراوه‌.

)کلایس نورگرێن(Claes - (Norgren ووردکار له‌ ریکسڕیڤیشونه‌ن ئه‌ڵێت، کێشيکه‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ گه‌ربێت و کارمه‌ندێک له‌ بنکه‌یه‌کی چاودێری به‌ساڵاچوانی ده‌ووڵه‌تی هه‌ڵه‌یه‌ک یان که‌مووکورتیه‌ک به‌دیبکات ئه‌و سکاڵاکه‌ی ئه‌توانێ بنێرێته‌ ده‌زگایه‌کی ده‌ووڵه‌تی تایبه‌ت به‌ناوی کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی سۆسیالنێمنده‌ن، به‌ڵام کارمه‌ندانی بنکه‌ چاودێریه‌کانی سه‌ر به‌ که‌رتی  تایبه‌ته‌‌ نا ده‌ووڵه‌تیه‌کان  ده‌بێت سکاڵاکانیان بگه‌یه‌ننه‌ به‌رپرسه‌کانیان که‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌وانبن واتا به‌رپرسه‌کان سه‌رچاوه‌ی کێشه‌ و که‌موکورتیه‌کان بن، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ هه‌موو که‌سێک نه‌یکات، هه‌رئه‌مه‌ش هۆیه‌که‌ بۆ چاره‌سه‌رنه‌کردنی که‌مووکورتیه‌کان.

نازه‌نین مه‌حموود

nazanin.mahmod@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".