Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

نه‌خۆشیی ئه‌نفلۆنزا له‌ سوید بڵاوبۆته‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 12 januari 2009 kl 15.01

نه‌خۆشیی ئه‌نفلۆنزا، ئه‌مساڵ له‌ سویددا به‌ خێرایی په‌ره‌ی گرتووه‌. نه‌خۆشییه‌که‌ به‌تایبه‌ت له‌ دوو ده‌ڤه‌ری ستۆکهۆڵم و یۆتێبۆری بڵاو بۆته‌وه‌.

دوکتۆر هانس بوومه‌ن، پزیشکی پاراستن له‌ په‌تا ده‌ڵێ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ که‌سانێکی زۆرتر تایان بێتێ، له‌شیان بێشێ، کۆخه‌ و گه‌رووئێشه‌ و وه‌ڕه‌زی بیانگرێ و مه‌جبوور بن بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌ک له‌ جێدا بکه‌ون.

له‌ یه‌که‌م هه‌فته‌ی ئه‌مساڵدا نه‌خۆشیی ئه‌نفلۆنزا زۆر بڵاوبۆوه‌ و پێشبینییه‌کان باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ڕه‌نگه‌ تا ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو‌ زۆر خراپتریش بێت.

به‌ساڵاچووان هێشتا هه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان هه‌یه‌ که‌ بچنه‌ ناوه‌نده‌کانی نه‌خۆشه‌وانی (vårdcentralen) و خۆیان دژی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بکوتن. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئه‌و پاییزه‌ی ڕابرد خۆیان کوتاوه‌، پێویست ناکا جارێکی‌تر ئه‌م کاره‌ بکه‌نه‌وه‌. قسه‌کانی دوکتۆر هانس بوومه‌ن، پزیشکی پاراستن هه‌ر ئه‌مه‌ ده‌سه‌لمێنێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".