سه‌فه‌رکردن بۆ ئه‌مه‌ریکا بۆ سویدییه‌کان، دژوارتر بۆته‌وه‌

له‌مڕۆوه‌ سیستێمێکی نوێ ئه‌و که‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ ده‌یانه‌وێ له‌ سویده‌وه‌ سه‌فه‌ر بکه‌نه‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بیت که‌ ئیزنت ده‌درێ بچیته‌ ناو وڵاته‌که‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێ پێشتر زانیارییه‌ تاکه‌که‌سییه‌کانی خۆی له‌ سه‌ر ئینترنێت تۆمار بکات. باشتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م کاره‌ مانگێک زووتر بکرێت.

ئه‌م خۆتۆمارکردنه‌ به‌تۆبزییه‌ و ده‌بێ له‌ سه‌ر ئینترنێت بکرێت، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ که‌ پێشتر به‌ بێ ڤیزه‌، سه‌فه‌ری ئه‌مریکایان کردووه‌. بێتوو که‌سێکیش ئه‌م کاره‌ نه‌کات ئه‌وا مه‌ترسیی گه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆ سویدی له‌ سه‌ره‌. ڕایان کۆهن جێگری شۆرای باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ سوید ده‌ڵێ بێت و که‌سه‌که‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ڕێی نه‌درێتێ سه‌فه‌ر بکاته‌ ئه‌مریکا، ئه‌وا ده‌توانێ داوای ڤیزه‌ بکات. ئه‌مه‌ به‌م مانایه‌ نییه‌ که‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌م شێوه‌یه‌ ڕێی نه‌درایه‌ سه‌فه‌ر بکات ئه‌وا هه‌ر به‌ یه‌کجاری ئیزنی سه‌فه‌ر بۆ ئه‌مریکای لێ سه‌نراوه‌ته‌وه‌.

باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕاده‌سپێرێ که‌ مانگێک زووتر له‌ سه‌فه‌ره‌که‌ ئه‌م خۆتۆمارکردنه‌ ئه‌نجام بدرێت. قه‌بووڵکرانی سه‌فه‌ری که‌سێک بۆ ئه‌مریکا له‌ ڕێی ئینترنێته‌وه‌، بۆ دوو ساڵان ئیعتیباری هه‌یه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".