کورده‌کانی ئێران، زوڵمیان لێده‌کرێ

ڕێکخراوی چاوه‌دێری مافی مرۆڤ (Human Rights Watch) ڕاپۆرتێکی ۴٢ لاپه‌ڕه‌یی له‌سه‌ر ئه‌و زوڵمه‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌رهه‌ق به‌ کورده‌کانی ئێران ده‌یکات بڵاوکرده‌وه‌.

ئه‌م ڕاپۆرته‌ که‌ ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو بڵاوبۆوه‌ به‌ وردی له‌و سته‌مه‌ی ده‌دوێ که‌ له‌ ڕۆژنامه‌وانان، چالاکانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و جودابیرانی کوردی پارچه‌ی ئێران و به‌ پاساوی پاراستنی ئاسایشی وڵات، یاسای ڕۆژنامه‌وانی ده‌کرێ. ڕاپۆرته‌که‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ بارودۆخی کورده‌کان له‌وه‌ته‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆته‌ سه‌رۆککۆمار، خراپتر بووه‌ ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ئۆپۆزیسیۆنی کورد له‌ ئێراندا، به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه‌ جووڵاوه‌ته‌وه‌.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ه‌که‌ ڕێکخراوی لێخۆشبوونی گشتیش ڕاپۆرتێکی هاوچه‌شنی له‌ سه‌ر کورده‌کانی ئێران له‌ هاوینی ساڵی ڕابردوودا بڵاو کردبۆوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".