Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ڤۆلڤۆ، هه‌زار کارمه‌ند له‌ سه‌ر کار وه‌ده‌ر ده‌نێ

به‌ قسه‌ی نوێنه‌ری سه‌ندیکای (IF Metall) نزیکه‌ی هه‌زار کارمه‌ندی شه‌ریکه‌ی ڤۆلڤۆ له‌ هه‌موو سویددا، له‌وانه‌یه‌ له‌ سه‌ر کار ده‌رکرێن. له‌ دوو باژاری خوێڤدێ و شوێپینگ، کارخانه‌ی ڤۆلڤۆ پاورتره‌ین، به‌ ته‌مایه‌ سه‌رجه‌م شه‌شسه‌د کارمه‌ند ده‌ر‌کا.

ڤۆلڤۆی باریش پاش ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌م دواییانه‌دا شه‌ریکه‌که‌ی به‌ ته‌واوی گرته‌وه‌ ١۴٠٠ کارمه‌ندی خۆی له‌ کارخانه‌کانی یۆتێبۆری و ئومیۆ له‌ سوید و گێنت له‌ به‌لژیک ده‌رکردوه‌.

رۆلاند گوستاڤسۆن که‌ یازده‌ ساڵ له‌و شه‌ریکه‌یه‌ له‌ ئومیۆ کاری کردووه‌ ده‌ڵێ ئێمه‌ ده‌زانین که‌ له‌ هه‌موو شوێنێک، سیاسه‌تی که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجه‌کان به‌ڕیوه‌ ده‌چێ. ڤۆلڤۆی سواریش وه‌ک گه‌وره‌ترین شه‌ریکه‌ تووشی ئه‌و گرفته‌ ناخۆشه‌ بووه‌ و به‌ سه‌رنجدان به‌و بارودۆخه‌ی له‌ بازاڕ و له‌ وڵاتێکی وه‌کوو ئه‌مه‌ریکا هه‌یه‌، ئیدی هیچ شتێک کوتوپڕ و چاوه‌ڕواننه‌کراو نییه‌.

له‌ نیوه‌ی دووه‌می ساڵی ڕابردوودا وریایی ئه‌وه‌ درا که‌ داهاتووی ڕوونی ڤۆلڤۆ به‌ره‌و تاریکی ده‌کشێ و کارتێکه‌ریی گقه‌یرانی دارایی ڤۆلڤۆ ته‌نانه‌ت به‌شی به‌رهه‌می ماشینه‌ بارییه‌کانیشی گرتۆته‌وه‌. ستێفان ئولاوسۆن سه‌رۆکی کارخانه‌ی ڤۆلڤۆی باری له‌ تووڤێ ده‌ڵێ ئێمه‌ ده‌بێ ئیدی سه‌ر دانه‌وێنین به‌تایبه‌ت پاش گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ پشووه‌کانی سه‌ری ساڵ. هه‌م بۆ قه‌یرانی فرۆشی ناو بازاڕ و هه‌میش بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌ی دنیای گرتۆته‌وه‌. ئه‌مه‌ کارتێکه‌رییه‌کی زۆری له‌ سه‌ر ئێمه‌ هه‌یه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".