ئوکرائین، ڕێگای ده‌رچوونی گازی نه‌داوه‌

شه‌ریکه‌ی حوکوومه‌تیی گازی ئوکرائین دانی به‌وه‌ دانا که‌ ببوه‌ له‌مپه‌ری ڕاگواستنی گازی رووسیه‌ بۆ ئه‌ورووپا. پێشتر گازپرومی ڕووسی گوتبووی که‌ ئه‌وه‌ ئوکرائینه‌ نایه‌ڵی گازی رووسیه‌ بگاته‌ ئه‌ورووپای ڕۆژئاوا.

ئه‌م شته‌ ته‌نیا چه‌ند سه‌عات پاش ئه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نرا که‌ گازپرۆم ده‌ستی به‌ ناردنه‌وه‌ی گازی ئه‌ورووپا له‌ ڕێگه‌ی ئوکرائینه‌وه‌ کرده‌وه‌. کۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا ده‌ڵێ ئه‌و چاوه‌دێرانه‌ی ناردۆینه‌ته‌ ئوکرائین ده‌ڵێن ئه‌و لوولانه‌ی بڕیاره‌ گاز به‌ ڕێی ئوکلرائینه‌وه‌ بگه‌یینه‌ ئه‌ورووپا، هیچ گازێکیان تێدا نییه‌. کاربه‌ده‌ستێکی پایه‌به‌رزی گازپرۆم، به‌ شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ، ئه‌مریکای تاوانبار کرد که‌ ڕێ به‌ سیاسه‌تمه‌داران‌ی ئوکرائینی نیشان ده‌دات.

جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ هۆی هه‌ڵبڕانی گاز، سه‌دان هه‌زار که‌س له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپایی، له‌ سه‌رمای ژێرسفری زستاانی ئه‌وساڵدا، بێ سووته‌مه‌نی ماونه‌ته‌وه‌. پاش هه‌ڵبڕانی گاز، وڵاتانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ڕیککه‌وتننامه‌یه‌کیان به‌ رووسیه‌ و ئوکرائین مۆر کرد که‌ به‌ پێی ئه‌و بڕیار بوو ناردنه‌وه‌ی گازی رووسیه‌ له‌ ڕێی ئوکرائینه‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ١۳ی یه‌نیڤه‌ری سه‌ر له‌ نوێ ده‌ست پێبکاته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".