کلووبی ڕه‌ش له‌ مالموێ داخرا

کلوبێک له‌ مالموێ که‌ چالاکییه‌کانی به‌ شاراوه‌یی و به‌ واتایه‌کی دی ڕه‌ش، ده‌کرد پاش نۆ مانگ له‌ قاو درا.

پۆلیس به‌م کلووبه‌ی زانیوه‌ و خاوه‌نماڵ بڕیاری وه‌ده‌رنانی کلووبدارانی کردووه‌ و دراوسێکان زۆر به‌وه‌ تووڕه‌ن که‌ به‌ری به‌یانان له‌ خه‌و ڕایانده‌په‌ڕاندن. لیزا ئۆلاندر ده‌ڵێ به‌ سه‌عات دووی به‌یانی به‌ هه‌را هه‌را وه‌خه‌به‌ر ده‌هاتین و ده‌ماندیت له‌‌و لووکاڵه‌دا ئاهه‌نگیان هه‌یه‌.‌
ده‌رگای ئه‌م شوێنه‌ تابلۆی (کۆمه‌ڵه‌ی شه‌تره‌نج)ی پێوه‌یه‌ و کۆنتراکتی به‌ کرێگرتنیشی هه‌روا، به‌ڵام له‌ گوێن پۆلیسی مالموێ، ئه‌و شوێنه‌ مه‌کۆی تاوانکاران بووه‌ که‌ تێیدا به‌ شیوه‌ی نایاسایی قومار ده‌کرا، مه‌شرووب ده‌فرۆشرا و یاریی وه‌ره‌ق له‌ سه‌ر‌ پاره‌ ده‌کرا.

لیزا مافی خۆیه‌تی که‌ له‌ ماڵی خۆیدا هه‌ست به‌ ئاسایش و دڵنیایی بکات!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".