داهاتووی ئوتومبێلی کاره‌بایی له‌ سوید

وه‌زیری چالاکییه ئابوورییه‌کانی سوید، مۆد ئۆلۆفسۆن که‌ سه‌رۆکی حیزبی سه‌نته‌ریشه‌ به‌ ته‌مایه‌ تۆڕێکی سه‌راسه‌ریی پڕکردنه‌وه‌ی ئوتومبێلی کاره‌بایی له‌ سوید دابمه‌زرێنێ. ئه‌و ده‌یه‌وێ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ سێ زلشه‌ریکه‌‌ی وزه‌ی سوید، هێڵه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی هاوکارییه‌ک له‌م پێناوه‌دا دیاری بکه‌ن.

ئۆلۆفسۆن ده‌ڵێ ئێمه‌ موناقه‌شه‌ی ئه‌مه‌ ده‌که‌ین که‌ چۆن ده‌توانین ژێرخانێک ئاماده‌ بکرین بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سره‌فکاران هان بدرێن ئوتومبێلی کاره‌بایی بکڕن. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌دا چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ له‌ پیشه‌سازیی ئوتومبیل ده‌کرێ که‌ به‌ به‌رفره‌وانی ‌مایه‌گوزاری له‌ سه‌ر سازکردنی یوتومبێلی کاره‌بایی بکه‌ن.

جێی باسکردنه‌ که‌ هه‌ر ئێستا هه‌ندێ هه‌وڵی سنووردار بۆ سازکردنی شوێنی پڕکردنه‌وه‌، واتا شه‌حنی ئوتومبێله‌ کاره‌باییه‌کان به‌ڕێوه‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".