Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ئاگربه‌س له‌ غه‌زه‌، هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

هێشتا که‌متر له‌ دوو هه‌فته‌ له‌و ئاگربه‌سه‌ی له‌ نێوان هێزه‌کانی سوپایی ده‌وله‌تی ئیسرائیل و توندئاژۆکانی حه‌ماس له‌ لێواری غه‌زه‌ کرا تێنه‌په‌ڕیوه‌ که‌ جاركی دی شه‌ڕ له‌ نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌ سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌ و ئه‌مجار فڕۆکه‌کانی ئیسرائیل هێرشیان کرده‌ سه‌ر خان یۆنس.

چاوه‌دێران ده‌ڵێن ئه‌مه پێشتریش له‌ قسه‌کانی وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ئێهوود باراکدا هه‌بوو که‌ ده‌یگوت ئێمه‌ ده‌ست له‌ سوه‌ر ده‌ست دانانێین به‌ڵام چاوه‌ڕوانی کاردانه‌وه‌ی زه‌وینیی ئێمه‌ بن. باراک ئاماژه‌ی به‌ کوژرانی ئه‌و سه‌ربازه‌ ده‌کرد که‌ به‌ هۆی ئه‌و بۆبمه‌ی له‌ سه‌ر سنوور بۆی دانرابۆوه‌ کوژرا و سێ که‌سیش بریندا ببون.

دیاره‌ حه‌ماس به‌رپرسیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتۆته‌ ئه‌ستۆ هه‌رچه‌ند ئه‌مه‌ دانیشتوانی غه‌زه‌ن که‌ به‌م هێرشه‌وه‌ ده‌تلێنه‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".