هه‌ڵبژارده‌ی هه‌واڵه‌کانی 30ی یانوه‌ری

فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای سوید هۆکان سیرین (Håkan Syrén) ئه‌مڕۆ پێشنیازی خۆی سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی هێزی به‌رگری سوید خسته‌ به‌رده‌م حکوومه‌ت.  ئه‌م پێشنیازانه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی سوپا له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و هه‌وڵی ده‌ستپێوه‌گرتناده‌دا دێت که‌ له‌ پاییزی ڕابوردوودا حکوومه‌ت پێێ ڕاگه‌یاندن. به‌پێی زانیاریه‌کان له‌ باره‌گای گشتی هێزی به‌رگریه‌وه‌ پرسی که‌مکردنه‌وه‌ و داشکاندن‌ له‌ ژماره‌ی سوپاو دارایی -هێزی به‌رگری له‌گرنگترین ئه‌و پرسانه‌ن که‌ له‌ پێشنیازه‌که‌دا بۆ حکوومه‌ت هاتوون.  له‌به‌ینی داشکاندنه‌کانی هێزی به‌رگریدا که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانه‌ به‌شیوه‌یه‌ک که‌ ته‌نها 12هه‌زارو 500 سه‌رباز ده‌مێنێته‌وه. ‌ له‌ به‌ر تیشکی ئه‌م گۆرانکاریانه‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ داهاتووی هێزی به‌رگری سویدی چۆن ئه‌بێت؟

- هه‌زرو دووسه‌د سه‌رباز بۆ هێزی به‌رگری ژماره‌یه‌کی یه‌کجار که‌مه‌ و کێشه‌ بۆ پرسی به‌رگری سوید ده‌نێته‌وه، به‌ڕای یوهان تونباریه‌ر (Johan Tornberger) توێژه‌ره‌وه‌ی پرسی به‌رگری، ها‌وڕا له‌گه‌ڵ ئه‌مدا سه‌رۆکی یه‌که‌ له‌ به‌شی پرسه‌ ستراتیجیه‌کان له‌ خوێندنگای باڵای به‌رگری، پاتریک ئالگرێن (Patrik Ahlgren) ده‌ڵێت، گه‌رچاوێک به‌و پێشنیازه‌دا بخشێنین و له‌واقعدا گه‌ر جه‌نگێک ڕووبدا توانا سه‌ربازیه‌کان به‌ سه‌ر به‌تالیۆن و تیپ دا دابه‌شبکه‌ین، ئه‌وا ده‌کرێت بڵێین گه‌ر بێت و دوژمن یه‌کێک له‌ تیپه‌ سه‌ربازیه‌کانی جێگیربکات زۆر به‌زه‌حمه‌ت سوید ئه‌توانێ له‌به‌رامبه‌ریدا بوه‌ستێته‌وه‌. به‌ڵام پرسیارێک لێره‌دا دێته‌ گۆڕێ ئه‌وه‌یه‌ له‌ دونیای پێشکه‌وتووی ته‌کنیکیدا ئه‌مڕۆ زۆر کار ئاسانکاری تێداکراوه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ ئامێرێک کاری چه‌ند که‌سێک بکات، ئایا ئه‌کرێت بڵێن ئامێره‌ ته‌کنیکیه‌کان ده‌توانن جێی سه‌رباز بگرنه‌وه‌؟

پێشکه‌و‌تنی ته‌کنیک و ئامێره‌ ته‌کنیکیه‌کان ده‌توانن تا ڕاده‌یه‌ک جێی سه‌رباز و هه‌ندێک کاری سه‌ربازی بگرنه‌وه‌ پاتریک ئالگرێن  ده‌ڵێت به‌ڵام ئامێر ناتوانێت جێی سه‌رباز له‌کاتی هێرشی سه‌ربازیه‌ زه‌مینیه‌کاندا بگرێته‌وه‌.

به‌پێی پێشنیازه‌که‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای سوید هۆکان سیرین (Håkan Syrén) که‌ ئه‌مڕۆ خرایه‌ به‌رده‌م حکوومه‌ت، بودجه‌ی هێزی به‌رگری تا ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ باری ناهه‌مه‌مواری بازاڕدا به‌گشتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. له‌و ماوه‌یه‌دا هێزی به‌رگری چالاکانه‌ و خێراتر کارده‌کات به‌شێوه‌یه‌ک که‌ به‌ڵێن ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازو هاووڵاتیانه‌دا ده‌به‌سترێت که‌ له‌ کاتی ڕوودانی ناوه‌ختا بتوانن له‌ناکاودا و خێرا بگه‌نه‌ جێی پێویست.  نه‌ک ته‌نها ئه‌وه‌ به‌ڵکو تانکه‌ جه‌نگیه‌کانیش له‌چه‌ند شوێنێکی دیاریکراودا کۆبکرێنه‌وه‌. ئه‌مانه‌و چه‌ند کارڕاییه‌کی تریش له‌و پیشنیازه‌دا دیاریکراون.

پێشنیازه‌که‌ی هێزی به‌رگری سوید ده‌بێته‌ بناغه‌یه‌ک بۆ پێشنیازی حکوومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ پرسی به‌رگری سه‌ربازی سوید که‌له‌ مانگی مارسی داهاتوودا پێشکه‌شده‌کرێت.


ژماره‌ی ئه‌و مناڵانه‌ی که‌ ته‌له‌فۆنیان بۆ ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی پاراستنی  مافه‌کانی  منداڵان له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا، ڕێکخراوی بریس (Bris) کردووه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادی کردووه. ‌ له‌ ڕاپۆرتی ئه‌مساڵی ڕێکخراوی بریسدا هاتووه‌ که‌ ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌و سکاڵا ته‌له‌فۆنانه‌ی که‌ له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه‌ بۆ ئه‌و ڕێکخراوه‌ کراوه‌ سکاڵای لێدان بووه‌.

پشتگیری کردنی ئه‌و منداڵانه‌ یه‌کجار گرنگه‌، ئه‌و مناڵانه‌ له‌ بارودۆخێکی زۆر ناهه‌مواردا ئه‌ژین و منداڵانێکن که‌ خوێندنیان پێناکرێت و هه‌ندێکیشیان له‌ بێزاریدا خۆیان ئه‌بڕن، کێشه‌یه‌کیش لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئێڤا والته‌ر (Eva Walter) سه‌رۆکی ڕێکخراوی بریس ده‌ڵێت که‌ گه‌وره‌ساڵانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و مناڵانه‌ له‌ کێشه‌کانیان تێناگه‌ن و به‌وشێوه‌یه‌ ئه‌و مناڵانه‌ که‌سانی گونجاو شک نابه‌ن که‌ یارمه‌تی پیویستیان پێشکه‌ش بکه‌ن.

کێشه‌یه‌کی تر ئه‌وه‌یه‌ ئێڤا والته‌ر ده‌ڵێت که‌ ئێمه‌ خۆشباوه‌ڕین به‌وه‌ی که‌ هه‌موو دایک و باوکێک خۆشبه‌ختی منداڵانیان ده‌وێت، به‌ڵێ ئه‌وه‌ ڕاسته‌ به‌ڵام هه‌موو دایک و باوکێک توانای ئه‌و کاره‌یان نیه‌، به‌ڵکو هه‌ندێک جاریش ئازاری منداڵه‌کانیان ئه‌ده‌ن.

هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ ئێڤا والته‌ر سه‌رۆکی ڕێکخراوی بریس ، یۆران هامێسک (Göran Hamesk) به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی ڕێکخراوه‌که‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ ده‌بێت بوێرین باس له‌ پرسی لێدان و ئازاردانی منداڵان له‌لایه‌ن دایک و باوکیانه‌وه‌ بکه‌ین، ئه‌بێت بوێرین یارمه‌تیانبده‌ین.


پارتی مه‌سیحیه‌ دیموکراتیه‌کان کریستدیموکراته‌رنا(Kristdemokraterna) ڕای خۆی به‌رامبه‌ر به‌ به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی ئه‌تۆمی پۆزه‌تیڤانه‌ گۆڕیوه‌. به‌وپێیه‌ مه‌سیحیه‌ دیموکراته‌کان که‌ پێشتر دژ به‌ به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی ئه‌تۆمی بوون ئێستا ده‌نگیان له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی بنکه‌تایبه‌تیه‌کان به‌ لێک جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌تۆم بۆ به‌کارهێنای وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ووزه‌، یه‌کخستووه‌. به‌ڵام ژماره‌ی بنکه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی وه‌ک پرسێکی ناسک مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.

پێشتر ئه‌م پارته‌ دژ به‌ شێوازی به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی ئه‌تۆمی له‌به‌ر زه‌ره‌رمه‌ندیان وه‌ستابوونه‌وه‌، پرسیار ئه‌وه‌یه‌ چی له‌پرسی زه‌ره‌رمه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی ئه‌تۆمی گۆڕاوه‌؟

بێشک ئێستاش ده‌بێت زۆر به‌وریاییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پرسی به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی ئه‌تۆمی و زه‌ره‌رمه‌ندیه‌کانیا هه‌ڵسوکه‌و‌ت بکه‌ین سه‌رۆکی پارتی مه‌سیحیه‌ دیموکراته‌کان ده‌ڵێت به‌ڵام له‌حاڵی حازردا، بنکه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ به‌شێوه‌یه‌ک ئاماده‌ده‌کرێن که‌ پشت به‌ ته‌کنیکی نوێ و سه‌لامه‌تتر له‌وانه‌ی که‌تائێستا کاریان پێکراوه‌ ده‌به‌ستن.

جێی باسه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتی مه‌سیحیه‌ دیموکراته‌کان پارتی گه‌لی لیبراڵ و مۆدێراته‌کان ده‌نگیان له‌پرسی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ووزه‌ی ئه‌تۆمی یه‌که‌، به‌ڵام پارتی سێنته‌ر دژ به‌و پرسه‌یه‌، له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسێۆنیشدا  پارتی ژینگه‌و پارتی چه‌پ دژن به‌ڵام هه‌ندێک ده‌نگ له‌ناو پارتی سۆسیالدیموکراته‌کانه‌وه‌ پشتگییری به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی ئه‌تۆمین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".