هه‌ڵبژارده‌ی هه‌واڵه‌کانی 2ی فێبرواری

سوید یارمه‌تییه‌ سه‌ربازی و مرۆڤایه‌تیه‌کانی له‌ ئه‌فگانستان زیاد ده‌کات.

ئه‌وه‌ی که‌ نوێیه‌ له‌م هه‌نگاوه‌دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ردوو جۆره‌ یارمه‌رتیه‌ سه‌ربازی و مرۆڤایه‌تیه‌کان له‌ شێوه‌ی کۆمه‌ک یه‌کده‌خرێت ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک، یه‌ک له‌وانه‌ زۆربه‌ی ژماره‌ی بێده‌رامه‌تان و هه‌ژاران که‌ سوید له‌ ڕێی ڕیکخراوی (سیدا) وه‌ کۆمه‌کیان ده‌کات له‌ و ووڵاتانه‌دان که‌ توشی جه‌نگ هاتوون، هه‌ربۆیه‌ گرنگه‌ هاوکاری‌ سه‌ربازی و کۆمه‌ک یه‌ک بخرێن، به‌ ڕای وه‌زیری کۆمه‌ک گونیلا کارلسۆن (Gunilla Karlsson).

- زۆر گرنگه‌ له‌ بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌کاندا ئاگامان له‌ شێوازی کارکردنمان بێت. گونیلا کارلسۆن ده‌ڵێت، ئه‌بێت بزانین به‌چ شێوه‌یه‌ک ئاشتی و ئاسایش به‌رقه‌راربکه‌ین ئه‌ویش له‌ڕێی یارمه‌تییه‌ سه‌ربازیه‌کانه‌وه،‌ به‌ڵام ئه‌بێت بشزانین چۆن له‌گه‌شه‌پێدانی ئه‌ووڵاتانه‌دا به‌شداربین له‌ڕێی هێنانه‌ کایه‌ی دیموکراتی و ده‌وڵه‌تی یاساو، بیناسازکردن و کار. ئه‌و کارانه‌ش ئه‌بێت به‌ یه‌کخستنی هه‌وڵه‌کان بکرێت،به‌شێوه‌یه‌ک بزانین توانا سه‌ربازیه‌کان له‌گه‌ڵ کۆمه‌که‌ مادیه‌کاندا به‌باشترین شێوه‌ و له‌ شوێن و کاتی گونجاوودا به‌کاربهێننین.


سوید به‌ دوای تاونبارانی جه‌نگدا ده‌گه‌ڕێت.

له‌کاتی دامه‌زراندنییه‌وه‌ کۆمیسیۆنی تاونبارانی جه‌نگ که‌له‌مانگی مارسی ڕابوردوودا له‌ سوید دامه‌زرا، نزیکه‌ی 67 سکاڵای دژ به‌ تاوانبارانی جه‌نگ که‌ شک ده‌کرێت له‌ سوید خۆیان حه‌شاردابێت، به‌ده‌ست گه‌شتووه‌. له‌و 67 ساکاڵایه‌ (54)یان له‌به‌ر دژواری توانای  به‌دواداچوونیان وه‌لاخراون. زۆربه‌ی سکاڵاکان دژبه‌تاوانبارانی جه‌نگه‌کانی یوگوسلاڤیا و سیرالیۆن و راواندان. سکاڵاکانیش زۆربه‌یان له‌ ده‌ستگای کۆچه‌وه‌ نێردراون.  له‌به‌ر نه‌بوونی زانیاری ته‌واویش سه‌باره‌ت به‌وکه‌سانه‌ به‌دواداجوونیان کاتی زیاتی ده‌وێت.

- من پێم وایه‌ زۆربه‌ی ئه‌و تاوانبارانه‌ له‌ کامپی په‌ناخوازان و شوێنی پێشوازی په‌ناخوازان و له‌ سه‌ردانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌کاندا ده‌دۆزرێنه‌وه‌، پشکنه‌ری تاوانکاری ئه‌نده‌رش فۆگه‌لباری ده‌ڵێت، ئێمه‌ خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری ته‌واوین سه‌باره‌ت به‌و تاوانکارانه‌و شوێنه‌کانیان. کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ ڕای ئه‌نده‌رش فۆگه‌لباری که‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ له‌ده‌زگای کۆچه‌وه‌ به‌ده‌ستایان ده‌گات که‌م و کورتن.


به‌هه‌زاران په‌نابه‌ر به‌بێ پێناسه‌ ئیدی کورت (ID kort) له‌ سویدا ده‌ژین.

له‌ساڵی پاره‌وه‌ و له‌وکاته‌وه‌ی که‌ کاسه‌ی خزمه‌تگوزاری سویدی سڤێنسکا کاسه‌ سێرڤیس (Svenska kassa service)، که‌ کاری دروستکردنی پێناسه‌ی په‌نابه‌رانه‌، داخراوون، به‌ هه‌زاران له‌ په‌نابه‌ران هه‌رچه‌نده‌ مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌ڵام به‌بێ ئیدی کورت ماونه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌ش زۆر کێشه‌ی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ دروست کردووه‌، بۆنموونه‌ گه‌ر ئیدی کورتت نه‌بێت ناتوانی بانکی تایبه‌ت، بانکۆنتۆت له‌بانکه‌کانی سوید هه‌بێت. مافی کارکردنیش هه‌ربه‌و هۆیه‌وه‌ سنورداربووه‌. سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ زانیاری له‌گیچ ده‌ستگایه‌کی به‌رپرسی سویده‌وه‌ نه‌گووتراون.


که‌رتی خزمه‌تگوزاریه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان توشی ڕه‌خنه‌و گازه‌نده‌ دێت.

حکوومه‌ت چاودێری کردنی که‌رتی خزمه‌تگوزاریه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان  (Socialtjänsten) له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی سۆسیالستیره‌لسێن  (Socialstyrelsen) ,که‌کاری به‌دواداچوون وپشکنینی کاره‌کانیان ده‌بێت, پێشنیاز ده‌کات. پێشوازی کۆمۆن و هه‌رێمه‌کانی سوید له‌م پێشنیازه‌ سارودسڕه‌. به‌ڕیوه‌به‌ری کۆمۆن و هه‌رێمه‌کانی سوید ئه‌نده‌رش کناپێ، ده‌ڵێت ئه‌م پێشنیازه‌ له‌ جێێ خۆیدایه‌ به‌ڵام ئه‌و چاودێری به‌دواداچوونه‌ ده‌بێت ده‌ستگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی که‌رتی خزمه‌تگوزاریه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان جێبه‌جێێ بکات. ئه‌و ده‌ڵێت ئێمه‌ پێمان وایه‌ که‌ جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیانه‌ گرنگن.

به‌پێی وه‌زیری به‌ساڵاچوان و ته‌ندروستی هاووڵاتی ماریا لارشۆن (Maria Larsson)، ژماره‌یه‌کی زۆر سکاڵاو ئاگادارکردنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌که‌مته‌رخه‌می له‌که‌رتی خزمه‌تگوزاریه‌کانی به‌ساڵاچوان و خێزانی به‌ کێشه‌ و سست ئه‌ندامان گه‌یشتۆته‌ ده‌ستگاکانی چاودێریکردن که‌ له‌ حاڵی حازردا  22به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمی به‌و ئه‌رکه‌ هه‌ڵده‌ستن. حکوومه‌ت به‌نیازه‌ ئه‌رکی چاودێری کردن له‌یه‌ک ده‌ستگادا چڕبکاته‌وه،‌ ئه‌ویش به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی که‌رتی خزمه‌تگوزاریه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌.  به‌ڵام ئه‌م پێشنیازه‌ تا ئێستا پێشوازیه‌کی گه‌رمی بۆ خستنه‌ کاری لێنه‌کراوه‌.


تورکیا داوای ته‌سلیمکردنی ئه‌ندامێکی ده‌ستگای سه‌ربازی تورکیا له‌ سوید ده‌کات.

ئه‌و گومانلێکراوه‌‌ ئێستا له‌سوید مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی هه‌یه‌و به‌ چه‌ند تاوانێکی کوشتن له‌ ماوه‌ی ساڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا تاوانباره‌. ئه‌و پیاوه‌ په‌نجاساڵانه‌ یه‌کێک بووه‌ له‌ جه‌ندرمه‌کانی نه‌هێشتنی تیرۆریستان و ده‌ستگای ئاسایش له‌ تورکیا.  ئه‌و ده‌ستگایه‌ که‌ له‌ تورکیا به‌فه‌رمی دان به‌بوونیدا نانرێت، به‌پێی زانیاریه‌کانی ڕێکخراوه‌ جۆراوجۆره‌کانی مافی مرۆڤ، به‌رپرسه‌ به‌رامبه‌ر به‌ کوشتن و سه‌رنگومکردنی نزیکه‌ی 17 هه‌زار کورد له‌ماوه‌ی ساڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا.  ئه‌و تاوانباره‌ له‌زۆربه‌ی گفتوگۆکانیدا له‌گه‌ڵ مێدیاکانی سویدا دانی به‌ زۆر له‌وتاوانانه‌دا ناوه‌ که گوایا‌ به‌رپرسه‌ سه‌ربازیه‌کانی تورکیا به‌م و به‌چه‌ندین که‌سی تریان ڕاسپاردووه‌. ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابوردوو ش له‌ گفتوگۆیه‌کی گومانلێکراو له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌ ڕۆژنامه‌کانی تورکیا به‌ناوی تاراف (Taraf) ده‌ڵێت، تورکیا ده‌یه‌وێت بێده‌نگم بکات بۆیه‌ داوای ته‌سلیمکردنم له‌ سودید ده‌کاته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".