شه‌ریکه‌ی ساس، هه‌زاران که‌س له‌ کار وه‌ده‌ر ده‌نێ

ئاکامی ساڵی ٢٠٠٨ له‌ مێژووی شه‌ریکه‌ی فڕۆکه‌وانیی ساسدا، خراپترین بووه‌. سه‌رۆکی دارایی ئه‌و شه‌ریکه‌یه‌ ماتس لوێنکڤیست (Mats Lönnqvist) به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌ کۆنفرانسێکی چاپه‌مه‌نیدا وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌، باسی کرد که‌ شیرکه‌تی ساس، ده‌رفه‌تی پێشکه‌وتنی زۆره‌ و ته‌رکیز داهاتوو له‌ سه‌ر وڵاتانی باکووری ئه‌ورووپا ده‌بێت.

ماتس یانسۆن گوتی زیانی شه‌ریکه‌که‌ شه‌ش میلیارد و سێسه‌د میلیۆن کرۆنه‌. به‌ڵام بۆ تێگه‌یشتن له‌مه‌ ده‌بێ سه‌یری وه‌زعی جیهان بکه‌یت و ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی گشت دنیای گرته‌وه‌. بانکه‌کان تێداچوون، ده‌وڵه‌ته‌کان خۆیان له‌ کاروباری بانکه‌کان وه‌ردا، پێشه‌سازیی ئوتۆمبیل بازاڕی نه‌ماوه‌. ئه‌مه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌ پێشتر شه‌ریکه‌که‌‌ی ئێمه‌ گرفتی دیکه‌شی به‌ میرات بۆ به‌ جێ مابوو.

زیانی ئابووریی شه‌ریکه‌ی فڕۆکه‌وانیی ساس به‌و مانایه‌یه‌ که‌ ساس ده‌بێ ده‌ست به‌ پاره‌وه‌ بگرێ و پاشه‌که‌وت بکات و خه‌رجه‌کانی به‌ ڕاده‌ی٢٠ له‌ سه‌د که‌م بکاته‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ش سێ هه‌زار که‌س له‌ درێژه‌ی ئه‌مساڵ و ساڵی داهاتوو، له‌ کار ده‌رده‌کرێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista