وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید، له‌ غه‌زه‌

کارل بیلد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید ئه‌مڕۆ چووه‌ غه‌زه‌.

ئه‌و یه‌که‌مین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتێکه‌ که‌ پاش ئاگربه‌سه‌‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ سه‌ردانی ناوچه‌که‌ ده‌کا. هه‌واڵنێری به‌شی ناوه‌ندیی ده‌نگوباسی ڕادیۆ سوید، ئێکۆ، چاوی به‌ کارل بیلد که‌وت: ئه‌و گوتی من بۆیه‌ لێره‌م تا به‌ چاوی خۆم ببینم و ببیسم و شت فێر بم، له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگاداری شته‌کان بم تا بتوانم بیگێڕمه‌وه‌ و ئاکامی سیاسیی ڕاستی لێ هه‌ڵێنجم، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیی سازکردنه‌وه‌ی بدرێ و هه‌میش بکرێته‌ به‌ردی بناغه‌ بۆ ئاشتی و بۆ دووپات نه‌بوونه‌وه‌ی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista