سوید و سیاسه‌تی نوێ بۆ وزه‌

مه‌سیحییه‌ دیمۆکراته‌کان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌بوونی ریاکتۆره‌کانی ئه‌تۆمین و ده‌یانه‌وێ هی تازه‌ جێیان بگرنه‌وه‌. مۆد ئۆلۆفسۆن سه‌رۆکی پارتی ناوه‌ند، سه‌نته‌ر، پێشنیارێکی کراوه‌ی بۆ سازان له‌ گه‌ڵ یه‌کتر ڕێک له‌ سه‌ر جێگۆڕکێی رئاکتۆره‌کان به‌ هی نوێ هه‌یه‌‌.

سیاسه‌تی وزه‌ و ئاووهه‌وای سوید له‌ داهاتوودا چۆن ده‌بێت؟ شه‌وێ ڕابردوو له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ نێوان چوار حیزبه‌که‌ی ئالیانسی راست له‌ په‌رله‌ماندا گفتوگۆی گه‌رم به‌رده‌وام بوو.

بیۆرن هێگلوند، سه‌رۆکی حیزبی مه‌سیحییه‌ دیمۆکراته‌کانیش ئاواتی ئه‌وه‌ ده‌خوازێ که‌ ژمارێکی زیاتری ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌ گه‌ڵ ئه‌و سازانه‌ که‌ون و بیر له‌وه‌ بکه‌نه‌وه‌ که‌ کاتی ئه‌و جۆره‌ ریاکتۆرانه‌ به‌ سه‌ر چووه‌.

هیوای حیزبه‌کانی ناو ئالیانسی ڕاست ئه‌وه‌یه‌ که‌ بتوانن له‌ سه‌ر داهاتووی وزه‌ی ئه‌تۆمیی وڵات و سیاسه‌تی که‌شوهه‌وا له‌ گه‌ڵ حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنیش به‌ ڕێککه‌وتنێک بگه‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".