دووشه‌‌ممه‌ ٩/٢/٢٠٠٩

گوێگرانی كورد له‌ ناوخۆی كوردستان و وڵاتانی‌تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌توانن له‌ سه‌عات پێنج و نیوی ئێواره‌ به‌ كاتی سوید، ڕێكه‌وتی حه‌وت و نیوی ئێواره‌ به‌ كاتی هه‌ولێر، له‌سه‌ر شه‌پۆلی كورت، فرێكانسی ٩۳٦٠ كیلـۆهێرتز گوێ له‌ به‌رنامه‌كانی ئێمه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌ بگرن.

سه‌ره‌تا هه‌ڵبژارده‌ی چه‌ند کورته‌ هه‌واڵی کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی سوید

حوکوومه‌ت له‌ سه‌ر پێشنیاری مه‌رجی به‌خێوکردنی په‌ناخوازان ڕه‌خنه‌ی توندی لێده‌گیرێ. پێشنیاره‌که‌ به‌م مانایه‌یه‌ که‌ ئه‌و که‌سه‌ی له‌ داهاتوودا ده‌یه‌وێ وه‌ک په‌ناخواز بێته‌ ئێره‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئیزنی مانه‌وه‌، ئیقامه‌تی بۆ وه‌رگرێ ده‌بێ پێشتر هه‌م شوێنێکی بۆ نیشته‌جێبوونی هه‌بێ و هه‌م کاریش. پێشنیاره‌که‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه‌ له‌ لایه‌ن حوکوومه‌ته‌وه‌ وه‌ک لایه‌حه‌یه‌ک بنووسرێ و بدرێته‌ په‌رله‌مان تا په‌سند بکرێ، به‌ڵام له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆری هاتۆته‌وه‌ سه‌ر.


له‌سه‌ر ئه‌رکی حوکوومه‌تی سوید، خوێندنگای باڵای هێزی به‌رگری، توێژینه‌وه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به‌ گه‌شه‌ی هێزه‌ نادیموکراتییه‌کان ئه‌نجامداوه ‌و له‌وێدا گه‌ڕه‌کی رۆسنگۆرد له‌ مالموێ، نمونه‌یه‌کی دیاری توێژینه‌وه‌که‌یه‌. پاش ئاشکراکردنی ده‌رئه‌نجامه‌کانی، ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ زۆر لاوه‌ ڕه‌خنه‌ی لێگیرا، بۆ نموونه‌ له‌ لایه‌ن دانیشتوانی رۆسنگۆرده‌وه‌. ڕاپۆرتی نازه‌نین مه‌حموود:


چه‌ندین که‌شه‌ی کڵێسه‌کانی سوید ده‌یانه‌وێ ئه‌رکی ماره‌کردنی زه‌ماوه‌ند به‌ جارێکی له‌ ئه‌ستۆی خۆیان ڕاکه‌ن و مه‌به‌ستیشیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌وڵه‌ت خۆی به‌ شێوه‌یه‌کی حقووقی به‌رپرسیی ئه‌م کاره‌ بگرێته‌ سه‌ر شان، به‌ڵام با ڕێوڕه‌سمه‌که‌ هه‌ر له‌ کڵێسه‌ به‌ڕێوه ‌بچیێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".