سیسته‌می نوێی خزمه‌تی ناو ماڵ، سترێس ده‌خوڵقێنێ

سیسته‌می نوێی کۆمۆنی سوندسڤال بۆ چۆنه‌تیی کارکردنی په‌رستارانی بواری خزمه‌تی ماڵان بۆ پیر و په‌ککه‌وتووان (hemtjänst)، سترێس ده‌خوڵقێنێ. به‌ پێی ئه‌م سیسته‌مه‌ که‌ ناوی تێزی لێنراوه‌، گشت کاره‌کانی خزمه‌ته‌کانی ماڵه‌وه‌، کات و ماوه‌ی دیاریکراویان بۆ دانراوه‌. ئامانج ئه‌وه‌یه‌ که‌ ماوه‌یه‌کی زۆرتر بۆ خزمه‌تکردنی پیره‌کان بمێنێته‌وه‌ و ئاستی پێشکه‌شکردنی خزمه‌ته‌کانیش به‌رز بێته‌وه‌.

لیلله‌موور لۆنگی په‌رستار ده‌ڵێ دوش کردن ده‌بێ ٢٥ ده‌قیقه‌ بخایێنێ. پێره‌ژنێک که‌ ده‌بێته‌ ببردرێته‌ حه‌مام و دوش بگرێ و سه‌ری بشۆردرێ و نینۆکی بگیردرێ و قژی دابهێنرێ و ئه‌مانه‌، پێموایه‌ ئه‌مه‌ زۆرتر کات ده‌بات.

درانی ده‌رمان، ده‌بێته‌ چوار ده‌قیقه‌ کات به‌رێت. ئه‌مه‌ش له‌ هه‌ندێ باژاری دی، که‌ به‌رنامه‌ی کاتدراویان بۆ دانراوه‌، جیاوازه‌. که‌چی لیلله‌موور لۆنگی په‌رستار پێی وایه‌ ئه‌مه‌ ته‌نیا ستێرێسی کار زۆر ده‌کا و هیچ ئه‌نجامێکی سه‌رکه‌وتووی لێناکه‌وێته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".