ماڵپه‌ڕی IFPI هه‌ک کرا

ڕۆژی ڕابردوو، ماڵپه‌ڕی ڕێکخستنی به‌رژه‌وه‌ندیپارێزی کۆمپانییه‌کانی به‌رهه‌مهێنی موزیک IFPI، هه‌ک کرا.

لارش گوستاڤسۆن ده‌ڵێ دوور نییه‌ ئه‌م هه‌ککرانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ محاکه‌مه‌کردنی چوار به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی پایرت به‌یه‌وه‌ هه‌بێت که‌ سیسته‌مێکیان بۆ ئاڵوگۆڕی په‌ڕگه‌‌کانی مووزیک و فیلم و به‌رنامه‌ی کۆمپیوته‌ری له‌ نێوان به‌کارهێنه‌راندا ساز کردبوو.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ هه‌ر دوێنێ کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنی مووززیک، داوای ١١٧ میلیۆن کرۆنی وه‌ک قه‌ره‌بووی دابه‌زێنرانی نایاسایی مووزیکه‌کانیان، له‌ به‌رپرسانی ماڵپه‌ڕی پایرتبه‌ی کردبوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".