ڕێساکانی بازاڕی کار، ده‌بێ بگۆڕدرێن

ڕووداوه‌که‌ی لاڤال له‌ لاکسهۆڵمی سوید جارێکی دیکه‌ که‌وتۆته‌وه‌ به‌ر سه‌رنج، به‌ڵام ئه‌مجار له‌ ڕه‌وتی خه‌باتی به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌ مانگی شه‌ش، یوونیدا. هه‌واڵه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ نوێنه‌رانی سوسیالدیمۆکرات و سه‌وز، ژێنگه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئورووپادا، ده‌ستیان به‌ کۆکردنه‌وه‌ی تۆماری ناو کردووه‌ و تێیدا داوا ده‌که‌ن ڕێساکانی بازاڕی کار له‌ ئه‌ورووپا وا بگۆڕدرێن که‌ کارکه‌رانی بیانی که‌متر له‌ کرێکارنی خۆماڵیی ئه‌ورووپا، مووچه‌ و هه‌قده‌ست وه‌رنه‌گرن.

داواکارییه‌که‌ به‌ره‌و ڕووی سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی یه‌ه‌کێتیی ئه‌ورووپا، خۆزێ مانۆوێل بارۆسسۆ پێگه‌یه‌کی بۆته‌وه‌ که‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌روا هه‌ڵبژێردرێته‌وه‌ و پۆسته‌که‌ی خۆی له‌ ده‌ست نه‌دا ئه‌وا ده‌بێ ‌هێز و ده‌سه‌ڵاتێکی زیاتر بداته‌ یه‌کێتیه‌ کرێکارییه‌کان.

ستێفان هووگێس، نوێنه‌ری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌ حیزبی کارگه‌ری به‌ریتانیا: ئێمه‌ داوا ده‌که‌ین که‌ بارۆسسۆ، له‌ ڕووداوی لاڤالدا هه‌لویست بنوێنێ و ڕێسا و فه‌رمانگه‌لی هاوپه‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ کاری بیانیان، ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا بێت.

کێشه‌ی لاڤال، له‌ شه‌ریکه‌ی لێتلاندیی لاڤال بۆ بیناسازی له‌ ڤاکسهۆڵمی سویده‌وه‌ که‌وته‌وه‌ که‌ دادگه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا دژی یه‌کێتیی کرێکارانی سوید حوکمی دا که‌ گوتبووی با کرێکاره‌کانی له‌به‌ر مووچه‌ی نزم، مان بگرن. یان ئاندرشۆن ئه‌ندامی سوسیالدیمۆکراتی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌ڵێ ڕێساکان ده‌بێ وه‌ها بگۆڕدرێن که‌ مووچه‌کان به‌ بێ له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌گه‌زی نه‌ته‌وه‌یی کرێکاران، یه‌کسان بن و ئه‌وانیش مافی مانگرتنیان هه‌بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".