پۆلیسی سوید، نابێ ڕوانگه‌ی نه‌شیاوی هه‌بێت

پاش ڕووداوه‌که‌ی دیسامبری ڕابردوو له‌ مالموێ که‌ پۆلیس، گه‌نجه‌ بیانییه‌کانیان به‌ ناوی ناخۆش و نه‌شیاو بانگ کردبوو ئێستا سه‌رۆکی پۆلیسی سه‌راسه‌ری داوای کردووه که‌ ڕووداوی ناخۆشی له‌م چه‌شنه‌، زۆرتر بکرێته‌ بابه‌تی شکایه‌ت و ڕابگه‌یه‌نرێ به‌ڵکوو ڕوانگه‌ ناحه‌زه‌کانی ناو پۆلیس نه‌مێنێت‌. ئه‌مه‌ش به‌ دوای کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکپۆلیسه‌کانی پارێزگاکان بڕیاری له‌ سه‌ر درا.

بێنگت سڤێنسۆن سه‌رۆکی پۆلیسی سه‌راسه‌ریی سوید هیواداره‌ که‌ له‌م ناوه‌دا ته‌نانه‌ت پۆلیسه‌کانی هاوکاریش ڕاپۆرت له‌ رووداوی وه‌های هاوکاری خۆیان بده‌ن. ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌مه‌ به‌رپرسییه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه‌ و له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا هه‌موو پۆلیس، کارمه‌ندانی پۆلیس و به‌رپرسان له‌ سه‌ر ئه‌مه‌ کۆبوونه‌وه‌ ده‌که‌ن و زانیاری ده‌گۆڕنه‌وه‌ و ڕێکاریش دیاری ده‌که‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".