نێتانیاهۆ سه‌رۆکوه‌زیرانی داهاتووی ئیسرائیله
له ئیسرائیلیش به سه‌رۆکی پارتیی لیکود ـ بنیامین نێتانیاهۆ ـ ڕه‌وا بینرا حوکوومه‌تی نوێی وڵاته‌که‌ی دابمه‌زرێنێت. ئه‌مه له بیرۆی تایبه‌تی سه‌رۆکی ئیسرائیل شیمۆن پێرێزه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا. ده‌مێنێته‌وه که نێتانیاهۆ چاوی به سه‌رۆکی ئیسرائیل بکه‌وێت و به فه‌رمی داوای لێ بکرێت که حوکوومه‌تی نوێ پێکه‌وه بنێت و له‌وه‌و پێوه شه‌ش هه‌فته‌ی مۆڵه‌ت ده‌بێت که دامه‌زراندنی حوکوومه‌ته‌که‌ی ببێته‌وه. پارتییه‌که‌ی نێتانیاهۆ له‌م دوایین هه‌ڵبژارنه‌ی ئیسرائیل‌دا زۆرترینی لاگیری نه‌بوو، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه سه‌رۆکایه‌تی حوکوومه‌تی پێ سپێردرا چونکه به‌ره‌ی ڕاستڕه‌و له په‌رله‌مانی ئیسرائیل‌دا گه‌وره‌ترینی به‌ره‌کانه.