Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Abbas i Stockholm

سه‌رۆکی فه‌له‌ستین داوای پشتگیری له‌ سوید ده‌کات

ستۆکهۆلم بووه‌ دوا وێستگه‌ی گه‌شته‌که‌ی سه‌رۆکی فه‌له‌ستین، بۆ ووڵاتانی ئه‌وروپا. ئێواره‌ی دوێنێ، چوارشه‌ممه، مه‌حموود عه‌باس چاوی به چه‌ند سیاسه‌تمدا‌رو که‌سایه‌تیه‌کی سویدی که‌وت، بۆ نموونه‌،‌ سه‌ره‌ک وه‌زیرانی سوید فرێدریک ڕاینفێڵد و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید کاڵ بیلد هه‌روه‌ها سه‌رۆکی پارتی سۆسیالدیموکراته‌کان مۆنا سالین.

ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ داوای پشتگیری بوو بۆ حکوومه‌تێکی هاوبه‌ش له‌نێوان پارته‌که‌ی عه‌باس، فه‌تح، و له‌گه‌ڵ حه‌ماسی به‌تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌مدراو. حکوومه‌تێکی هاوبه‌ش ته‌نها ڕێگه‌ چاره‌یه‌ بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان، ”ئه‌مه‌ تاکه‌ هیوای فه‌له‌ستینیه‌کانه‌” ئه‌مه‌ قسه‌ی مه‌حموودعه‌باس ی سه‌رۆکی فه‌له‌ستین بوو، له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی دوێنێیدا له‌گه‌ڵ سیاسته‌مه‌دارانی سوید .به‌ڵام سوید و ڕه‌ینفێڵد ئاماده‌نین به‌ بێ مه‌رج، دان به‌ حموومه‌تێکدا بنێن که‌ حه‌ماس به‌شداربێت تێێدا.

- ئێمه‌ گفتوگۆمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردووه،‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی سوید فرێدریک ڕه‌ینفێڵد ده‌ڵێت، که‌ کام لایه‌ن و که‌سایه‌تیا‌نه‌ ده‌کرێت له‌ حکوومه‌تێکی هاوبه‌شی فه‌له‌ستینیدا به‌شداربن، هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌ فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلیه‌کان به‌ دامه‌زراندنی دوو ده‌ووڵه‌ت ڕازی بن و ئاماده‌ی دانپێدانانی  ڕێکه‌وتنه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".