کۆمپانیای ڤۆلڤۆی ئوتومبێل،‌ هه‌واڵێکی خۆشی پێیه‌

مۆدێلی نوێی ڤۆلڤۆ ڤی ٦٠ له‌ توشلاندای یۆتێبۆری دێته‌ به‌رهه‌م. ئه‌م هه‌واڵه‌ دوێنێ له‌ زمانی ستێفن ئوودل (vd Volvo personvagnar) سه‌رۆکی کۆمپانیای ڤۆلڤۆی ئوتومبێله‌وه‌ بڵاو کرایه‌وه‌.

ستێفن ئوودل ده‌ڵێ: ئه‌و مۆدێله‌ ته‌واو تازه‌یه‌، ڤۆڵڤۆ ڤی ٦٠ له‌ توشلاندا له‌ سوید دروست ده‌كرێت. ئه‌مه‌ یارمه‌تیی ئێمه‌ ده‌دات كه‌ سوود له‌ توانسته‌كان وه‌رگرین و زیاتر له‌ پێشوو شلكه‌ئازادیی كاركردنمان (flexibilitet) هه‌بێت.

مودێلی تازه‌ هه‌ر هه‌میشه‌ به‌ ده‌نگوباسێكی نوێ داده‌نرێ. دیاره‌ هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ هیچ شتێك نییه‌، ته‌نانه‌ت بۆ كاره‌كه‌ی منیش. به‌ڵام مودێلی نوێ، هه‌میشه‌ هه‌ر هه‌واڵی نوێیه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".