په‌روه‌ه‌نده‌ی پزیشکیی منداڵه‌ کوژراوه‌که‌، با بڵاو بێته‌وه‌

هاوپه‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و دوکتۆره‌ ژنه‌ی به‌ گومانی کوشتنی بێمه‌به‌ستی ساوایه‌ک که‌ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی ئاسترید لینگرێن له‌ ستۆکهۆڵم له‌ ژێر لێپرسینه‌وه‌ دایه‌، ئێستا پارێزه‌ری دایکوباوکی ئه‌و منداڵه‌ داوا ده‌که‌ن که‌ په‌روه‌نده‌ی پزیشکیی ئه‌و کچه‌ ساوایه‌ بخرێته‌ به‌ر ده ست تا پێشی هه‌رچه‌شنه‌ قسه‌ و قسه‌ڵۆكی دیکه‌ بگیرێت.

پارێزه‌ری گشتی ده‌ڵێ ئه‌و ڕاده‌ مۆرفینه‌ی له‌ له‌شی ئه‌و منداڵه‌دا بووه‌ زۆر له‌وه‌ی له‌ په‌روه‌نده‌که‌ی دا نووسرابوو زیاتر بووه‌. Erika Lejnefors جێگری پارێزه‌ری گشتی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ په‌روه‌نده‌که‌ هه‌ر هیچ باسی ئه‌و و تیۆپێنتاڵه‌یان نه‌کردووه‌ که‌ له‌ له‌شی منداڵه‌که‌دا هه‌بووه‌.

هه‌رچه‌ند په‌روه‌نده‌‌ی نه‌خۆشیی منداڵه‌که‌ پێشتر له‌ به‌ر ده‌ستی سه‌رۆکی نه‌خۆشخانه‌‌ی منداڵانی ئاسترید لیندگرێن دا دانرابوو تا له‌ چۆنه‌تیی ده‌رماندرانی منداڵه‌که‌ بکۆڵێته‌وه‌، به‌ڵام هیچ هه‌ڵه‌یه‌کی تێدا نه‌دۆزرابۆوه‌.

ڕاسته مۆرفین و تیۆپێنتال بۆ ئاسانکردنه‌وه‌ی مه‌رگ ده‌درێته‌ نه‌خۆشانی له‌حاڵی مردندا به‌ڵام ئه‌و ڕاده‌ زۆری له‌ له‌شی منداڵه‌که‌دا هه‌بووه‌، به‌ هیچ جۆرێک له‌ په‌روه‌نده‌که‌دا باسی لێنه‌کراوه‌.

پێتر ئالتین پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی منداڵه‌که‌ ده‌ڵێ ئه‌مه‌ نیشان ده‌دات که‌ ئه‌وانه‌ی په‌روه‌نده‌که‌یان دیوه‌ دیاره‌ هیچ ئاگادارییه‌کی ڕوون و ئاشکرایان له‌وه‌ی که‌ چ کراوه‌ نه‌بووه‌. بۆیه‌ پێویست ناکا هه‌ر که‌سه‌ و له‌ جێی خۆیه‌وه‌ قسه‌یه‌ک بکا بێ ئه‌وه‌ی گشت په‌روه‌نده‌ و به‌ڵگه‌نامه‌کانی دیکه‌ی له‌ به‌ر ده‌ست دا نه‌بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".