ڕه‌ینفێلد له‌گه‌ڵ زیادکردنی بیمه‌ی بێکاریدا نییه‌

له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا، دوێنێ سه‌ره‌ک وه‌زیرانی سوید فرێدریک ڕه‌ینفێڵد داواکه‌ی نوێنه‌رانی سه‌ندیکاکانی کرێکاران بۆ زیادکردنی بیمه‌ی بێکاری و داشکاندنی مزی ئه‌ندامێتی له‌‌ سه‌ندیکاکاندا، ڕه‌ت کرده‌وه‌. ڕه‌ینفێڵد ده‌ڵێت ئه‌مه‌ به‌شێکه‌ له‌ خۆپارێزی به‌رامبه‌ر شه‌پۆلی قه‌یرانه‌ ئابووریه‌که. ‌

- من نامه‌وێ که‌رتی گشتی بخه‌مه‌ گۆماو، ئه‌مه‌ش فرێدریک ڕه‌ینفێڵد ده‌ڵێت به‌رگرتنه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی باج و مه‌ترسی که‌مته‌رخه‌می له‌ خزمه‌تگوزاریه‌کانی که‌رتی گشتیدا. فرێدریک ڕه‌ینفێڵد هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئاستی ئابووری زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌ورووپا له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌ ئابووریه‌که‌دا سسست بوووه‌و به‌دوای ڕێگه‌ چاره‌یه‌کی وادا ده‌گه‌ڕێن که‌ بیانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و سه‌قامگیریه‌ی له‌ سویدا به‌رقه‌راره‌.

له‌ کۆبونه‌وه‌که‌ی دوێنێیدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌رۆک و نوێنه‌رانی سه‌ندیکای سه‌رانسه‌ری کرێکاران LO هه‌روه‌ها سه‌ندیکای سه‌رانسه‌ری فه‌رمانبه‌ران TCO، ڕه‌ینفێڵد جه‌ختی له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ پرسی زیادکردنی بیمه‌ی بێکاری  A-kassa و داشکاندنی مزی ئه‌ندامێتی ،   akassavgiftئه‌مانه‌ به‌ به‌شێکی سه‌ره‌کی له‌ سیستێمی خۆشگوزه‌رانی ناژمێردرێن و ئه‌م سیستێمه‌ له‌‌ زیادکردنی  بیمه‌ی بێکاری زه‌ره‌رمه‌نده‌.

له‌ به‌رامبه‌رهه‌ڵوێستی ڕه‌ینفێلدا سه‌رۆکی سه‌ندیکای سه‌رانسه‌ری کرێکاران وانیا لوندبی وێدین ڕه‌خنه‌گرانه‌ ده‌ڵێت ئه‌م‌ هه‌ڵوێسته‌ی ڕه‌ینفێڵد مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ماوه‌ی حوکمڕانی حکومه‌ته‌که‌ی ڕاینفێڵدا هیچ کارێک بۆ پرسی بێکاری و بێکاران نا‌کرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ له‌ کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا په‌یمانیان به‌ خه‌ڵکی دا. ئه‌مه‌ش لوندبی ده‌ڵێت من وه‌ک کێشه‌یه‌ک ده‌یبینم.

جێێ باسه‌ له حاڵی حازردا که‌سی بێکار ڕۆژانه‌ی بیمه‌ی بێکاریه‌که‌ی 680 کرۆنه‌، که‌ به‌ڕای سه‌ندیکای کرێکاران بژێوی پێنابرێت به‌ڕێوه‌. ‌له‌لایه‌کی تره‌وه‌و سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ و‌ به‌رامبه‌ره هه‌ڵوێستی ڕه‌ینفێڵدا سه‌رۆکی ئۆپۆزیسیۆن مۆنا سالین په‌یمانی گه‌ره‌نتی له‌سه‌دا هه‌شتا واتا 970 کرۆن له‌ ڕۆژێکدا بیمه‌ی بێکاری ده‌داته‌ بێکاران گه‌ربێت و  له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا بیبه‌نه‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".