IKEA

لقه‌‌کۆمپانیای IKEA تووشی ڕه‌خنه‌ دێت

یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ کاڵاگه‌یه‌نه‌ره‌کانی کوتاڵی  IKEA به‌ناوی Menderes Tekstil، له‌لایه‌ن کارمه‌ندو نوێنه‌رانی سه‌ندیکاکانه‌وه‌ سکاڵای له‌سه‌ر تۆمارده‌کرێت. سکاڵاکان له‌سه‌ر که‌مته‌رخه‌مییه‌کانه‌ له‌ ژینگه‌ی کاردا که‌ ژیانی کارمه‌ندو کرێکاران خستۆته‌ مه‌ترسی .

هه‌ر له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردوودا چه‌ندین ڕووداوی مردن له‌ کارگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کوتاڵدا ڕوویانداوه‌. شایه‌نی باسه‌ ئه‌و کارمه‌ندو کرێکارانه‌ی که‌ ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر به‌ که‌مته‌رخه‌می و مه‌ترسییه‌کانی ژینگه‌ی کار ده‌ربڕیوه له‌کاره‌کانیان ده‌رکراون. جێی سه‌رنجه‌ هه‌رچه‌نده‌  گه‌وره‌ کۆمپانیای سویدی بۆ به‌رهه‌مهێنانی که‌لوپه‌لی ناوماڵ IKEA له‌و کێشه‌یه‌ ئاگادارکراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌رده‌وامبوون له‌ هاوکاریان له‌گه‌ڵ لقه‌ کۆمپانیاکه‌یان له‌ تورکیا. شتێک که‌بۆته‌ جێی ڕه‌خنه‌و گازه‌نده‌ی نێوه‌نده‌ گشتییه‌کان له‌ سوید.

به‌ڕیوه‌به‌ری کڕین و فرۆشتنی کۆمپانیای ئیکیا له‌ ئه‌و‌رووپا  ده‌ڵێت ئه‌و ڕووداوانه‌ ده‌گمه‌نن و له‌ به‌دواداچونه‌کانماندا وێنه‌یان که‌مبووه‌، به‌ڵام  جه‌خت له‌سه‌ر به‌دواداچوونی ئه‌م کێشه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌کی درشت ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت گه‌ربێت و له‌داهاتوودا ئه‌و لقه‌ کۆمپانیایه‌مان له‌ تورکیا په‌یڕه‌وی ڕێساکانی تایبه‌ت به‌ ژینگه‌ی کاری سویدی نه‌که‌ن ئیتر به‌ندی هاوکاریان له‌گه‌ڵدا ئه‌پچڕێنین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".