دیاریکردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستگه‌ی کۆچ پێشنیاز کراوه‌

به‌شێک له‌ گۆڕانکارییه‌کان له‌ سیاسه‌تی هاوگونجیدا، که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستگای کۆچ و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی ئه‌و ده‌ستگایه‌یه‌. گروپێکی تایبه‌ت سه‌ربه‌ پارتی گه‌لی لیبراڵی سویدی پێشنیازیان کردووه‌ له‌ بری ده‌ستگای کۆچ ‌ کۆمونه‌کان و ڕێکخراوه‌ سه‌ربه‌خۆکان هه‌روه‌ها کۆمپانیاکان کاری پێشوازی و به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری په‌ناخوازان له‌ ئه‌ستۆبگرن.

پارتی گه‌لی لیبراڵ  Folkpartietله‌ داواکه‌یاندا ئاماژه‌ به‌و ئه‌رکانه‌ ئه‌ده‌ن که‌ ده‌کرێت ئه‌و لایه‌نه‌ ناوبراوانه‌ له‌ بری ده‌ستگای کۆچ  (migrationsverket)به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن، بۆنموونه‌ دابینکردنی خوێندن و شوێنی کاری بێ به‌رامبه‌ر praktikplats.

هه‌ر له‌و پیشنیازه‌دا هاتووه‌ که‌ کاری ده‌ستگه‌ی کۆچ ته‌نها بڕیاردانه‌ له‌سه‌ر پرسی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌، ده‌ستگه‌ی کۆچ چێتر به‌پێی ئه‌و پێشنیازه‌ مافی دیاریکردنی نوێنه‌ری فه‌رمی نامێنێت.

سه‌رۆکی ئه‌و گروپه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ناوی گرووپی هاوگونجی که‌ سه‌ر به‌ پارتی گه‌لی لیبراڵه‌ و وه‌زیری هاووگونجی نیامکۆ سابوونی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ده‌کات ده‌ڵێت ناکرێت متمانه‌ به‌ پارێزه‌رێک بکرێت که‌ ده‌ستگای کۆچ خۆیان بۆ دیفاع کردن له‌ که‌یسی په‌ناخوازان دیاری ده‌که‌ن.

جێێ سه‌رنجه‌ ‌نوێنه‌ری فه‌رمی ‌لای زۆرێک وه‌ک پارێزه‌ر ناسروان و ده‌ستگه‌ی کۆچ بۆئه‌و په‌ناخوازانه‌ی دابین ده‌کات که‌ پێویستیان به‌ که‌سێکی یاساییه له‌که‌یسه‌که‌یان ووردبێته‌وه‌.

پێشنیازی که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستگه‌ی کۆچ هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن وه‌زیری کۆچه‌وه‌ توبیاس بیلستریۆم ڕه‌خنه‌ی لێگیراو له‌بری که‌مکردنه‌ه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستگای کۆچ پیشنیازی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی چۆنیه‌تی کوالیتی و کارامه‌یی نوێنه‌رانی فه‌رمی په‌ناخوازان ده‌کات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista