سه‌رۆکوه‌زیران

دوور نییه‌ راینفێلد خه‌رجیی شاره‌وانییه‌کان دابین بکات.

دوور نییه‌ حوکوومه‌ت پاره‌ بۆ شاره‌وانییه‌کان ته‌رخان بکات، که‌ گوته‌بێژیی ئابووری به‌ره‌ی حوکمڕان به‌ رۆژنامه‌ی سڤێنسکه‌ داگبلادێتی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ کاری وا له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مساڵیاندا نییه‌، سه‌رۆکوه‌زیرانی فرێدریک راینفێلد وه‌ڵامی بڕنده‌ی پێ نییه‌

راینفێلد ده‌ڵێت ئێمه‌ نۆ میلیارد کرۆنمان بۆ خه‌رجی ئه‌مساڵ ته‌رخان کردووه‌، بواری ئه‌وه‌یشمان نییه‌ له‌ کیسه‌یه‌کیان ده‌ربهێنین و له‌ کیسه‌یه‌کی تریان بنیین، چونکه‌ هه‌موو لایه‌ک پاره‌ی که‌متر له‌ خه‌رجییه‌کانی به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ و هه‌موو لایه‌کیش به‌ سه‌رچاوه‌ی ئابووریی خۆیاندا ده‌چنه‌وه‌.

راینفێلد ده‌ڵێت ده‌بێت شار و پارێزگه‌کانیش به‌ باری ئابووریی خۆیاندا بچنه‌وه‌ و کارێک بکه‌ن هه‌موو کرۆنێک له‌ کۆرکی ڕاستینه‌ی ئه‌رکی خۆشگوزه‌رانیدا خڕ بکرێته‌وه‌. ئێمه‌یش لای خۆمانه‌وه‌ هه‌ول ده‌ده‌ین سه‌رچاوه‌ی تری ئابوورییان بۆ دابین بکه‌ین، کاتێک له‌ لێوه‌دوانی تایبه‌ت به‌ بودجه‌ ده‌بینه‌وه‌.

به‌ جیاوازییه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ گوته‌بێژکی ئابووریی به‌ره‌ی حوکمڕانه‌وه‌، که‌ له‌ وه‌ڵامه‌که‌یدا بێپه‌نایه‌ و ده‌ڵێت ئه‌مساڵ پاره‌ی زیاد بۆ شاره‌کان دابین ناکه‌ین، راینفێلد ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و دڵنیا نییه‌. ده‌ستگه‌ی شار و پارێزگه‌کانی سوێد هۆشیاری داوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر پاژی شاره‌کان پاره‌ی زیاتریان بۆ ته‌رخان نه‌کرێت، 15 هه‌زار که‌س کار له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن و، ڕایشیگه‌یاندووه‌ که‌ ده‌ستگه‌ بۆ جێبه‌جێکردنی کاره‌کانی ئه‌مساڵی پێویستی به‌ 3 میلیارد کرۆنه‌ و بۆ کاره‌کانی ساڵی داهاتوویشی 5 میلیارد کرۆنی ده‌وێت.

به‌ڵام راینفێلدی سه‌رۆکوه‌زیران ده‌یه‌وێت شار و پارێزگه‌کانی سوێد ئه‌مساڵ به‌رپرسییه‌کی گه‌وره‌تر بده‌نه‌ به‌ر خۆ و ده‌ست به‌ هه‌موو کرۆنێکه‌وه‌‌ بگرن. به‌ڵام به‌ره‌ی هاوپه‌یمان ساڵی داهاتوو ئه‌و خاڵه‌ ده‌داته‌ به‌ر ڕووناکییه‌وه‌ و له‌م خاڵه‌دا فرێدیرک راینفێلد ڕوون و ئاشکرایه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".