که‌می داهاتی باجی شاره‌وانییه‌کان بێکاری ده‌نێته‌وه‌

به‌پێی ئامارێک که‌ به‌شی هه‌واڵه‌کانی که‌ناڵی یه‌کی ڕادیۆی سوید ،ئێکۆت، ئه‌نجامی داوه‌یه‌ک له‌ هه‌رسێ کۆمۆنێکی سوید له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا به‌هۆی که‌می داهاتی باجه‌وه‌ ناچاری ده‌رکردنی کارمه‌ندانیان ده‌بن.

کۆمۆنی ئاربۆگه‌ یه‌کێکه‌ له‌وکۆمونانه‌ و ئولێ ئیته‌رباری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌و شاره‌وانییه‌یه‌ و ده‌ڵێت، ئه‌مجاره‌ وه‌ک قه‌یرانه‌که‌ی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کان نییه‌، ئێستا پاشه‌که‌وتێکی ئابووری وامان نییه‌ ببێته‌ پایه‌ی چالاکی و کاره‌کانی کۆمۆنه‌که‌مان. له‌قه‌یرانی ئه‌مجاره‌دا ئێدباری ده‌ڵێت ڕاگرتن و به‌کارهێنانی قازانجه‌ ئابووریه‌کانی کۆمۆنه‌که‌ بریتییه‌ له‌به‌رنامه‌ و پلانی کورتخایه‌ن.

هه‌موو ئه‌و کۆمۆنانه‌ی له‌ ئاماره‌که‌دا به‌شدار بوون نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ چۆڕه‌ بڕی بودجه‌ی ئه‌مساڵیان ده‌ربڕیوه‌و زۆربه‌یان هۆکاری کزبوونی بودجه‌ی کۆمونه‌که‌ به‌ هۆکاری ده‌رکردنی کارمه‌ندان ده‌ژمێرن. جگه‌ له‌مه‌ چوار له‌هه‌ر ده ‌کۆمۆن بۆ ڕزگراکردنی بودجه‌ی کۆمۆن له‌ که‌مهێنی.ئاماژه‌یان به‌ ناچاری به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی مز یان خه‌رجییه‌کانی کۆمۆن داوه.

سه‌رباری هاوار بردنی کۆمونه‌کان بۆ حکوومه‌ت پێناچێت له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا هیچ جۆره‌ پشتگیرییه‌کی ئابووری بدرێته‌ کۆمۆنه‌کان، وه‌زیری دارایی ئه‌نده‌رش بۆری ده‌ڵێت نیازمان نییه‌ هیچ هه‌نگاوێکی وا بنێین که‌ ئابووری که‌رتی گشتی بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و پرسی یارمه‌تی کۆمۆنه‌کانیشمان هه‌ڵگرتووه‌ بۆ پێشنیازی داهاتووی حکوومه‌ت که‌ به‌هاری‌ ده‌خرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان.

سه‌رۆکی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن له‌ حکوومه‌تدا مۆنا سالین ڕه‌خنه‌گرانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵویستی حکوومه‌ت وه‌ستاوه‌و ده‌رکردنی مامۆستا و په‌رستاران و کارمه‌ندانی بواری کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌ ئه‌ستۆی حکوومه‌ت ده‌گرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".