وه‌زیری کاروباری ئابووری ئولۆفسۆن

ده‌ستخۆشانه‌ له‌ کۆمپانیا ده‌وڵه‌تییه‌کاندا ڕاده‌گیرێت

حوکوومه‌ت بواری ده‌ستخۆشی و پاداشتی سه‌رۆکی کۆمپانیا ده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌بڕێته‌وه‌. کۆمپانیاکانی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت نموونه‌ی کارگه‌ی دیکه‌ بن، ئه‌مه‌یان نوێنه‌ری حوکوومه‌ت و هه‌م ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی کارووباری ئابووری له‌ ڕۆژنامه‌ی داگێنس نیهێته‌ردا نووسیویانه‌. کارین پیلسێته‌ری پارتیی گه‌ل و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نه‌که‌ ده‌ڵێت زۆرێک دیاری ده‌خه‌ن که‌ تێکشکانی بازاری دارایی تاکاوو ئاستێک به‌ پاداشت و ده‌ستخۆشییه‌وه‌ گرێ دراوه‌، که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی گیانبازییانه‌ ئه‌نجام دراون و، که‌ ئه‌م قه‌یرانه‌ی لێ که‌وتووه‌ته‌وه‌. به‌ڵام ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ له‌ کارلادانیان و مۆرکردنی ڕێککه‌وتنی تایبه‌ت به‌ که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه‌ و ڕاگرتنی، کاره‌یلێکن که‌ به‌ پێویستی ده‌نێنه‌وه‌ پاداشت و ده‌ستخۆشی سه‌رۆکی کارگه‌کان ڕابگیرێت.  

ئه‌مڕۆ ئیدی حوکوومه‌ت بڕیاری دا سه‌رۆکه گه‌وره‌کانی کۆمپانیا ده‌وڵه‌تییه‌کان ئیتر ده‌ستخۆشانه‌یان پێ نه‌درێت. ئه‌م گۆڕانه‌ به‌ پێویست ده‌زانرێت بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی خه‌ڵکی سوێد به‌ کۆمپانیا ده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ ده‌ست نه‌درێت.

ـ وه‌زیری کاروباری ئابووری مود ئولۆفسۆن له‌ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا که‌ ئه‌مڕۆ سداز کرا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا که‌ ده‌وڵه‌ت خاوه‌نی کۆمپانیایه‌کی زۆره‌ بۆیه‌ ده‌یه‌وێت هاووڵاتیان هه‌ست بکه‌ن کۆمپانیاکان ڕێک خراون و حوکوومه‌تیشبه‌رپرسیی یه‌واوی خۆی به‌ ئه‌ستۆوه‌ ده‌گرێت

به‌پێی قسه‌کانی ئولۆفسۆن ئه‌م بڕیاره‌ ده‌ستبه‌جێ کاری پێ ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی کۆمپانیاکانی ده‌وڵه‌ت له‌ڕێی ڕێککه‌وتنی تایبه‌ت به‌ ده‌ستخۆشابه‌وه‌ ئیتر پاره‌ی زۆریان ده‌ست نه‌که‌وێت. ئولۆفسۆن ده‌ڵێت هه‌موو که‌سێک لای وایه‌ پاره‌یه‌کی زۆر به‌ سه‌رۆکی کۆمپانیاکان دراوه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ی خاوه‌نی کۆمپانیاکان هه‌نگاوێک ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌. ئولۆفسۆن ده‌ڵێت ته‌نگژه‌ ئابوورییه‌که‌ لێره‌یه‌ و خه‌ڵکیش پێی باشه‌ له‌ ئاست به‌رپرسییه‌که‌ی خۆماندا بین و له‌ پرسی ده‌ستخۆشانه‌یشدا ده‌ست بگرینه‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".