په‌ناخواز له‌ سوێد ئه‌دره‌س ده‌کرێت

بازرگانیکردن به‌ ئه‌دره‌س‌ له‌نێو په‌ناخوازه‌کانی شاری ستۆکهۆڵمدا وه‌کوو دیارده‌ بره‌وی سه‌ندووه‌. ئه‌دره‌سێکی وا 200 تاکوو 600 کرۆنی له‌ مانگێکدا تێده‌چێت که‌ له‌و لایه‌نه‌وه‌ بۆ په‌ناخوازه‌کان به‌ پێوسیت ده‌که‌وێته‌وه‌، که‌ له‌ پێته‌ختدا بمێننه‌وه‌ چونکه‌ کاری زۆری لێیه‌. ڕۆژنامه‌ی سڤێنسکه‌ داگبلادێت دوێنێ یه‌شه‌ممه‌ بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ به‌پێی به‌دواداچوونی حوکم و بڕیاری دادگه‌کانی کۆچ ئاشكرای کردووه‌ که‌ ئه‌دره‌سی وایان دۆزیوه‌ته‌وه‌ 60 که‌سی لێ به‌ نیشته‌جێ نووسراون. به‌پێی سڤێنسکه‌ داگبلادێت ئه‌م بازرگانکردنه‌ کارێکی ڕێکخراوه‌ و ئه‌وانه‌ی که‌ڵک له‌ په‌ناخوازوه‌کان وه‌رده‌گرن و ده‌یانڕه‌تێننه‌وه‌ خه‌ڵکی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک هاووڵاتین که‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ نیشته‌جێی سوێدن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".