ڤێدین له‌ کۆنفرانسه‌که‌ی دوێنێدا

یه‌کیه‌تیی سه‌ندیکاکانی سوێد به‌ مه‌رجی ده‌گرێت که‌ ئێلمهاگێن میلیۆنه‌ها کرۆن بگێڕێته‌وه‌

یه‌کیه‌تیی سه‌ندیکاکانی سوێد ده‌یه‌وێت سه‌رۆکی گشتیی پێشووی کۆمپانیای خانه‌نشینی (AMF) کریستێر ئێلمێهاگێن ئه‌و هه‌موو میلیۆن کرۆنانه‌ بگێڕێته‌وه‌ که‌ وه‌ک خانه‌نشینانه‌ و به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی پاره‌که‌ی‌ له‌ کۆمپانیاکه‌یه‌وه‌ بۆ جێیه‌کی تر ده‌ستی که‌وتوون. سه‌رۆکی یه‌کیه‌تیی سه‌ندیکاکان (ڤانیه‌ لوندبی ڤێدین) له‌ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا که‌ دوێنێ شه‌و ساز کرا، گوتی هه‌وڵی ته‌واوی خۆمان ده‌ده‌ین پاره‌کان بگێڕدرێنه‌وه و، ڕوونیشی کرده‌وه‌ که‌ ده‌ست له‌ کاره‌که‌ی خۆی ـ وه‌ک سه‌رۆکی یه‌کیه‌تیی سه‌ندیکاکانی سوێد ـ ‌به‌ر نادات. زایه‌ڵه‌ له‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا زێده‌تری له‌ باره‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".