په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا

سوید له ساڵی ١٩٩٥ ه‌وه ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه كه له حاڵی حازردا ٢٧ وڵاتی ئه‌ورووپایی هاوكاریی تێدا ده‌كه‌ن. ئه‌م هاوكارییه گه‌لێ به‌ربڵاوه‌ و گه‌لێ كێشه‌ی هاوبه‌ش‌ بۆ وێنه ئابووری، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و هاوكاریی هێزه‌كانی پۆلیس ده‌گرێته‌وه.

وڵاتانی ئه‌ندام له زۆر بواردا هاوكاریی یه‌كتر ده‌كه‌ن به‌ڵام نه له هه‌موو بوارێكدا، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام خۆی گه‌لێ جاران بڕیاری سه‌ربه‌خۆ ده‌گرێ بۆوێنه له سه‌ر كێشه‌ی خزمه‌ته ده‌رمانییه‌كان، به‌ره‌نگار، فێركردن و په‌رو‌ه‌رده و سیاسه‌تی خانووبه‌ره‌.

بڕیاره هاوبه‌شه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێویسته له لایه‌ن هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندامه‌وه به‌ڕێوه‌بچن. ته‌نانه‌ت بێتوو وڵاتانی ئه‌ندام له سه‌ر هه‌ندێ بڕیاردا نه‌یاریش ‌بن به‌محاڵه‌وه ده‌بێ هه‌ر به‌ڕێوه‌یان به‌رن. له‌م ڕووه‌وه ئه‌ندامێتیی سوید له یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا به‌م مانایه‌یه كه پارله‌مان ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان له سه‌ر هه‌ندێ كێشه‌ی به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سپاردووه.

بڕیاره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌لایه‌ن پارله‌مانی ئه‌ورووپا و شۆرای وه‌زیرانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه كه وه‌زیرێكی كابینه‌ی سویدیش تێیدا ئه‌ندامه ده‌درێن. پارله‌مانی ئه‌ورووپا له‌م نوێنه‌رانه پێكهاتووه كه هه‌ر چوار ساڵ جارێك له لایه‌ن خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌ندامه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئیمكانی ئه‌وه ده‌درێ به گشت ئه‌و كه‌سانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه كه نوێنه‌رانی وڵات له پارله‌مانی ئه‌ورووپادا هه‌ڵبژێرن.

nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".