نۆره‌ی سزادانی‌ دابه‌شکارانی په‌ڕگه‌کان، گه‌یشتێ

ئه‌وه‌ی خۆ به‌ دابه‌شکردن و وه‌شانی نایاسایی په‌ڕگه‌کان له‌ سه‌ر ئینترنێته‌وه‌ خه‌ریک ده‌کات، له‌مڕۆوه‌ مه‌ترسییه‌کی زۆرتری له‌ سه‌ره‌. هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌مڕۆوه‌ پێشێلکردنی یاسای نوێی مافپارێزراویی په‌ڕگه‌کان، جه‌ریمه‌ی به‌ دواوه‌یه‌. ڕێکخراو و دامه‌زراوه‌کانی به‌رهه‌مهێنی فیلم و موزیک، سڵ له‌ جێبه‌جێکردنی یاسای نوێی قه‌ده‌غه‌بوونی وه‌شانی نابه‌رپرسانه‌ی به‌رهه‌مه‌ مافپارێزراوه‌کان ناکه‌ن.

له‌ قۆناغی یه‌که‌مدا، ئه‌و دابه‌شکارانه‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو، به‌رهه‌مه‌ مافپارێزراوه‌کان به‌ نایاسایی له‌ ڕێی ئینترنێته‌وه‌ بڵاوده‌که‌نه‌وه‌، تووش ده‌بن دوایه‌ ئه‌وانی دیش که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سنووردار ئه‌م کاره‌ ده‌که‌ن، تێده‌که‌ون. به‌ زمانی خۆماڵی و کورت و کورمانجی: پاداره‌کان هی خۆمانه‌، جارێ بێ پاکان بگره‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".