دابه‌زاندنی په‌ڕگه‌ له‌ سوید، قه‌ده‌غه‌یه‌

دوو ڕۆژه‌ یاسای ناودێر به‌ ئیپرێد، که‌ ده‌توانین به‌ یاسای پشتگیری له‌ مافی به‌رهه‌مهێنه‌ران له‌ سه‌ر ئینترنێتیش، ناودێری بکه‌ین له‌ سوید جێبه‌جێ کراوه‌. به‌ پێی ئه‌م یاسایه‌، بارکردن و دابه‌زاندنی نایاسایی هه‌رچه‌شنه‌ په‌ڕگه‌، واتا فایلێکی ئینترنێتی، وه‌ک فیلم، وێنه‌، موزیک و به‌رنامه‌ی کۆمپیوتێری، ده‌توانێ سزا و وه‌دواکه‌وتنی یاسایی به‌دواوه‌ بێت و به‌م پێیه‌ش، بۆ به‌کارهێنی ئینترنێتی، خه‌رجێکی زۆر هه‌ڵگرێ.

هه‌رچه‌ند یاسای ناوبراو، له‌ لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌رانی کاری‌ هونه‌ریی وه‌ک فیلم و موزیک، به‌ گه‌رمییه‌وه‌ پێشوازیی لێکراوه‌ به‌ڵام خه‌ڵک، پشتیگیرییه‌کی وه‌های لێنه‌کردووه‌. به‌ پێی ئامارێک که دامه‌زراوه‌ی بیروڕاپرسیی سیفوو بڵاوی کردۆته‌وه‌، نزیکه‌ی نیوه‌ی خه‌ڵکی سوید، دژی به‌ڕیوه‌چوونی ئه‌م یاسایه‌ن و ته‌نیا ۳٢ له‌ سه‌دی خه‌ڵک، پشتیگیریی ده‌که‌ن.‌ نه‌یارانیش، زۆرتر، پیاوانی گه‌نجی ١٥ تا ٢٩ساڵه‌ن.

به‌ پێی یاسایه‌، ئه‌و شیرکه‌تانه‌ی خزمه‌ته‌‌کانی ئینترنێتی پێشکه‌ش ده‌که‌ن له‌ سه‌ریانه‌ که‌ له‌ کاتی پێویستدا و له‌ سه‌ر داوای مه‌حکه‌مه‌، ناونیشانی په‌یوه‌ندیی ئینترنێتیی به‌کاربه‌ران، که‌ به‌ ناونیشانی ئای پی، ناسراوه،‌ بده‌نه‌ وان. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه که‌ هه‌ر له‌و ماوه‌ی یه‌ک دوو ڕۆژه‌دا ڕێژه‌ی دابه‌زاندنی په‌ڕگه‌ ئینترنێتییه‌کان، به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌م بێته‌وه‌.‌ له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ئاسۆ نادری، پسپۆڕی ته‌کنیکی زانیاری و یه‌کێ له‌ به‌رپرسانی ماڵپه‌ڕی زانستپه‌روه‌رانی کورد له‌ سوید، سه‌ره‌تا هۆی ئه‌م که‌مبوونه‌وه‌یه‌م لێ پرسی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".