مزگه‌وته‌ گه‌وره‌که‌ی ئیستامبول

ئوباما سه‌فه‌رێکی ستراتێژیی بۆ تورکیا کرد.

سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مێریکا به‌راک ئوباما یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌ردانی تورکیا کرد و به‌و کاره‌ کۆتایی به‌ یه‌که‌م گه‌شتی ئه‌ورووپایدا هێنا. ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی ئه‌و دیاری خست که‌ تورکیا چه‌ند بایه‌خی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوبامای پێ ده‌درێت.

یاوز بایداری ڕۆژنامه‌گه‌ر به‌لایه‌وه‌ بڕیارێکی گرینگه‌ که‌ سه‌رکردایه‌تیی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مێریکا تورکیای به‌ دواقۆنخی سه‌فه‌رکه‌ی سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ی خۆی گرت و له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ئێستا باس له‌ قۆناخێکی نوێی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکای ڕوو له‌ دنیای ئیسلام ده‌کرێت و ئوباما بێجگه‌ له‌ ئه‌نکاره‌ و به‌ مه‌بستی قووڵکردنه‌وه‌ی لێوه‌دوانی نێوان دنیای ئیسلام و ڕۆژئاوا سه‌ری له‌ ئیستانبولیش دا. ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئوبامایش ـ یاوز بایدار ـ هه‌لێکی باش بوو‌ بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی نوێی ده‌ره‌وه‌ی بخاته‌ ڕوو.

ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت عیراق جێ بهێڵێت و بارودۆخی ئه‌فگانستان هه‌موار بکات و ده‌رووی لێوه‌دوانی له‌ ڕووی ئێراندا بکاته‌وه‌ و نۆره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا بگێڕێت. له‌م هه‌موو بوارانه‌دا تورکیا جێیه‌کی نێوه‌ندیی ده‌گرێته‌وه‌.

تورکیا هه‌وڵی خوشکردنی نێوانی ئیسرائیل و سووریای داوه‌و نۆره‌ی بڕنده‌ی له‌ به‌رپاکردنی ئاگربه‌ستی له‌ غه‌ززه‌ داوه‌ و سوپای له‌ ئه‌فگانستان هه‌یه‌، به‌ڵام شه‌ڕ ناگێڕێت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یشی سه‌ردنای ئێرانی کردووه‌. ئه‌م سه‌ردانه‌ ده‌شێت به‌ هه‌وڵێکی ئه‌مه‌ریکا بۆ پشتگرتنی حوکوومه‌تی ئێستای تورکیا و دیموکراتییاندنی دابنرێت و گه‌لێک لا ـ بایداریشه‌وه‌ ـ ئه‌م سه‌ردانه‌ به‌ مێژووی داده‌نێن ته‌نانه‌ت

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".