Arbetsförmedlingen

پێشبینییه‌کان بۆ بازاڕی کاری 2010 ڕه‌ش ده‌نوێنن‌

چاوه‌ڕێ ده‌کرێت زیاد له‌ نیوملیۆن که‌س تا ساڵی داهاتوو بێکار بکه‌ون‌. ئه‌مه‌ له‌ پێشبیننییه‌کی نوێی کاردۆزگه‌دا بۆ بارودۆخی بازاڕی کار له‌ سوید ده‌رکه‌وتووه‌.

ئۆسکاری بێکار له‌ یه‌کێک له‌ کاردۆزگه‌کانی ستۆکهۆڵمه‌وه‌ نائومێدی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ بارودۆخی بازاڕ ده‌رده‌برێت به‌ڵام به‌نیازیش نییه‌ کات به‌ فیڕۆ بدات له‌بری ئه‌وه‌ ده‌ڵێت ڕێگای خوێندن ده‌گرم تا ئه‌و کاته‌ی کارم ده‌ست ده‌که‌وێت.

ئا له‌و بارودۆخه‌ی ئێستای بازاڕی کاردا زیاتر نه‌وجه‌وانانن ده‌که‌ونه‌ به‌ر پریشکی ئاگری بێکاری. گروپێکی تری کۆمه‌ڵگا که‌ بێکاری به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رفراوانتر له‌ ژنان ده‌یانگرێته‌وه‌ پیاوانن، به‌پێی پێشبینییه‌ نوێکانی کاردۆزگه‌ Arbetsförmedlingen.

جێی باسه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاردۆزگه‌ ئانگێلێس بێرمودز سڤانکڤیست ڕه‌شبینی خۆی سه‌باره‌ت  به‌ بازاڕی کار ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت ئێمه‌ له‌ سالی 1996 ه‌وه‌ پیاچوونه‌وه‌مان به‌ زانیاریه‌کانی کاردۆزگه‌ سه‌باره‌ت به‌ بازاڕی کاردا نه‌کردووه‌، ئه‌وه‌شی که‌ ئه‌مڕۆ له‌ به‌دواداچونه‌که‌ماندا ده‌رکه‌وتووه‌ زه‌نگی مه‌ترسی ده‌دات. به‌ڵی بارودۆخه‌که‌ دژواره‌ به‌ڕای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاردۆزگه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".