فێرخواز سزا ده‌درێن

خوێندکاری بشوێنه‌خواز له‌ خوێندن دادبڕدرێت

ئه‌و فێرخوازانه‌ی که‌ بشێوی ده‌نێنه‌وه له‌مه‌ولا هه‌م گه‌فی نووسراویان پێ ڕاده‌گه‌نرێت‌ و هه‌م له‌ باری ناله‌باریشدا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک له‌ فێرگه‌ دوور ده‌خرێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ پرسێکه‌ حوکوومه‌ت ده‌یه‌وێت له‌ یاسای فێڕگه‌دا تێوه‌ی بهێنێت، که‌ ئه‌و فێرخوازانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ مه‌ترسی به‌رپا ده‌که‌ن و زه‌بر به‌ هاوشانی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن که فێرخوازی وان ترسی چونه‌ فێرگه‌یان لێ ده‌نیشێت.‌ ‌وه‌زیری په‌روه‌رده‌ یان بیۆرکلوند ده‌ڵێت

بیۆرکلوند له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا ڕوونی ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌ بارودۆخی وادا ڕه‌نگه‌ پێی بوێت ڕێکاری بیندرێژ دابهێنرێت و بۆ نموونه‌ فێرخوازی وا بۆ پۆلی تر بگوێزینه‌وه‌ یان له‌ پۆلی ته‌ریکدا جیا بکه‌ینه‌وه‌، که‌ شێوازی تری په‌روه‌راندنیان لێ پێڕه‌و ده‌کرێت.له‌باری ئه‌مڕۆدا بوار هه‌مواره‌ که‌ فێرخوازی تاکوته‌رای قۆناخی دواناوه‌ندی بۆ ماوه‌یه‌ک له‌ فێرگه‌ دوور بخرێنه‌وه. به‌ڵام له‌ فێرگه‌ بنگه‌ییه‌کاندا ئه‌گه‌ر گێره‌ بکه‌وێته‌وه‌ نه‌ک هه‌ر ئه‌و فێرخوازه‌ یان ئه‌وانه‌یان که‌ شه‌ڕیان ناوه‌ته‌وه‌ هه‌موو فێرگه‌یه‌که‌ بۆ چه‌ند ڕۆژێک داده‌خرێت،. ئه‌مڕۆ ئیتر حوکوومه‌ت گه‌یشتووه‌ته‌ بارێک ئه‌م یاسایه‌ بگۆڕێت، فێرخوازی وا ده‌بێت تا هه‌فته‌یه‌ک له‌ خوێندن دوور بخرێته‌وه‌ و له‌‌ ساڵێکی خوێندندا ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی دوو جاری وا بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ بدرێت. یان بیۆرکلوند ده‌یه‌ویت ئه‌م ڕێسایه‌ له‌ قۆناخی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیدا ڕه‌چاو بکرێت، که‌ ئه‌م کێشه‌یه‌یان لێدا به‌رپایه‌. حوکوومه‌ت ده‌یشیه‌وێت گه‌ف و ئاگادارکردنه‌وه‌ی نووسراو بهێنێته‌ ئاراوه‌. دوو ساڵی له‌مه‌وبه‌ر حوکوومه‌ت ئه‌و بواره‌ی بۆ شاره‌وانییه‌کان هه‌ڵکه‌واند که‌ فێرخوازی بشوێنه‌خواز له‌ فێرگه‌یه‌که‌وه‌ بۆ یه‌کی دی بگوێزرێته‌وه‌. ئێستای حوکوومه‌ت ده‌یه‌وێت ڕێساکان جه‌ڕ بدات و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌ڵێت له‌ بارودۆخی ئه‌مڕۆدا گه‌لێک فێرکاری سڵ ده‌که‌نه‌وه‌ به‌ کێشه‌ی واوه‌ بگلێنن نه‌وه‌ک به‌ دادگه‌ بدرێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".