ڕێسایه‌کی نوێ بۆ پێوانی کاره‌با ده‌خرێته‌ کار

کۆمپانیاکانی کاره‌با له‌ یه‌کی یولی ده‌بێت مانگانه‌ پسوڵه‌ی کاره‌با بنێرن بۆ کڕیاره‌کانیان.  بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ به‌ڕێوه‌بچیت ده‌بێت پێوه‌رێکی تایبه‌ت به‌ کاره‌با له‌ هه‌مووماڵێکدا بۆ نیشاندانی بڕه‌ کاره‌بای به‌کارهاتوو هه‌بێت. ئامانج له‌م کاره‌ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی کڕیاره‌ که‌ ئیتر له‌مه‌ودوا ته‌نها خه‌رجی بڕه‌ کاره‌بای به‌کارهاتوو ئه‌دات.

به‌ڵام دانانی پێوه‌ری کاره‌با و خستنه‌ کاری له‌  ماڵه‌کاندا پڕۆسه‌یه‌کی دوروودرێژه ‌و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت چه‌ند مانگێک بخایه‌نێت. تا ئه‌و‌ کاته‌ی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ نوێیه‌ ده‌خرێته‌ کار ئه‌و فاتوره‌ی کاره‌بایه‌ی بۆ خه‌ڵکی دێته‌ ماڵ بڕه‌ پاره‌یه‌کی خه‌مڵێنراوه‌، هه‌رئه‌مه‌شه‌ بووه‌ته‌ کێشه‌ بۆ زۆر که‌س به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌ندێک که‌س پاره‌ی کاره‌به‌ی به‌کارهاتووی مانگێکیان له‌وه‌ زۆر تربووه‌ که‌ چاوه‌ڕیی بوون.

زۆر که‌س سکاڵاکانیان دژ به‌ کۆمپانیای کاره‌با گه‌یاندۆته‌ ده‌ستگای کڕیاری Konsumentverket له‌ وه‌ڵامی یه‌کێک له‌و کۆمپانیای کاره‌با به‌ناوبانگانه‌ Fortum

گوایا زانیاری ته‌واو و ڕوون سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانکاریه‌کان و کاتی خستنه‌کاری سیستێمی نوێی پێوانی کاره‌با نێردراوه‌ته‌ کڕیاره‌کانیان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".