ژینگه‌ له‌ گۆڕانێکی خێراتردایه‌ له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان کرابوو

سه‌هۆڵ و به‌فری جه‌مسه‌ری باکوری گۆی زه‌وی له‌هه‌مان کاتدا به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ریاکان له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی داهاتوودا خێراتر ڕه‌وت ده‌که‌ن له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانده‌کرا. ئه‌م زانیاریانه‌ له‌ توێژینه‌وه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ به‌پێی پلانه‌کانی  ئۆرگانی تایبه‌ت به‌ پرسی ژینگه‌ له‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان (IPCC) ئه‌نجام دراون.

جێێ باسه‌ ئه‌م زانیارییه‌ نوێیانه‌ له‌ نوێترین ڕاپۆرتی ئه‌م ئۆرگانه‌ی ساڵی 2007 حساب بۆ نه‌کراوبون.

ئه‌مڕۆش ڕاپۆرتێکی تایبه‌ت له‌لایه‌ن دوو له‌ پرۆفێسۆرانی زانکۆی ستۆکهۆلم و ئینستیتیوتی پێشبینییه‌کانی که‌ش وهه‌وا‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی گۆڕانکارییه‌کانی ژینگه‌ له‌ ڕوانگه‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌کانه‌وه‌ ده‌خرێته‌ به‌رده‌م حکوومه‌ت. یه‌ک له‌م دوو پرۆفێسۆره‌ جه‌خت له‌ مه‌ترسی گۆڕانکارییه‌ خێراکانی ژینگه‌ ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت توانه‌وه‌ی شه‌خته‌ سه‌هۆڵه‌کانی جه‌مسه‌ری باکور زه‌نگی مه‌ترسین به‌ڵام ده‌بێت به‌دواداچوونه‌کانمان ووردتر بن له‌وه‌ی ئێستا هه‌ن تا بتوانین قه‌باره‌ی مه‌ترسییه‌کان دیاری بکه‌ین.

گه‌ر بشمانه‌وێت به‌ر به‌ کاره‌ستای ژینگه‌یی له‌ماوه‌ی 50 تا 100 ساڵی داهاتوو بگرین ده‌بێت له‌ئاستی سیاسیدا بڕیاره‌کان بدرێن، ڕێگه‌ چاره‌ش که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌و خاشاکه‌ به‌ڕای ‌پرۆفێسۆری بواری که‌ش و هه‌وا له زانکۆی ستۆکهۆلم.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".