به‌م زووانه‌ هاوسه‌رگیریی هاوجنسخوازان ده‌خرێته‌ کار

له‌ یه‌کی مانگی پێنجه‌وه‌ مانگی مای یاسای نوێی هاوسه‌رگیری ده‌خرێته‌ کار، به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ ئیتر ڕه‌گه‌زی ژن و پیاو جێی پرس نابێت، واتا هه‌ر دوو دڵخوازێک بۆیان هه‌یه‌ په‌یمانی هاوسه‌رگیریی به‌ فه‌رمی ببه‌ستن، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و هاسه‌رگیرییه‌ له‌نێوان دوو ڕه‌گه‌زی ژن و پیاودا بێت یا خۆد دوو که‌سی هاوجنس.

به‌ڵام کڵیسای سویدی که‌ باڵاترین ئۆرگانی بڕیاردانه‌ له‌نێو کڵێساکانی سویدا، له‌ پاییزی ئه‌مساڵه‌وه‌ بڕیار ئه‌ده‌ن گه‌ر مۆڵه‌ت ده‌ده‌ن به‌ هاوجنسان له‌ کڵیساکاندا هاوسه‌رگیریی خۆیان ئاشکرابکه‌ن یان نا.  تائێستا به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کڵیسا له‌ شاری لوند ڕه‌زامه‌ندی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ هاسه‌رگیری هاوجنسان له‌ کڵێساکاندا نیشانداوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".