ژماره‌ی داواکان بۆخوێندنی باڵا بێ وێنه‌یه‌

سه‌عات دوانزه‌ی ئه‌مشه‌و دوا بواری ناردنی داواکانه‌ بۆ خوێندی باڵای نیوه‌ ساڵی به‌هاره‌ی خوێندن vårtermin. به‌پێی ئاماره‌کان تا دوێنێ پاش نیوه‌ڕۆ ژماره‌یه‌کی بێوێنه‌ داواکانیان ناردۆته‌ ده‌ستگای خوێندنگاکان و زۆرینه‌ی داواکانیش بۆ خوێندنی دوربه‌دوو Distansutbildning. نزیکه‌ی 230هه‌زار خوێنکار به‌نیازی خوێندنی باڵان گه‌ر ئه‌م رێژه‌یه‌ به‌راوردکه‌ین له‌گه‌ڵ ساڵی پاردا مانای نزیکه‌ی 30هه‌زار داوا زیاتره‌.

هۆکاره‌کانی ئه‌م پیشوازییه‌ بێوێنه‌یه‌ له‌ خوێندی باڵا یه‌کێکیان زۆری ژماره‌ی ئه‌و لاوانه‌یه‌ که‌ له‌ ئاماده‌یی ده‌رچوون و هۆکارێکی تر بارودۆخی سستی بازاڕه‌ که‌ بواری کاری بۆ زۆر له‌ گه‌نجان نه‌هێشتۆته‌وه‌، ناچار ڕێگه‌ی خوێندنی باڵا ده‌گرنه‌ به‌ر.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".