ئینترنێت

تۆڕێکی هه‌ره‌ مه‌زنی منداڵبازان، له‌ قاو درا

له‌ هێرشیکی به‌ربڵاو و پلانبۆداڕێژراوی پۆلیسی ئه‌ڵمان بۆ سه‌ر یه‌کێ له‌ گه‌وره‌ترین تۆڕه‌‌کانی منداڵبازان له‌ سه‌ر ئینترنێت، نۆ هه‌زار که‌س له‌ نه‌وه‌د و دوو وڵاتی جیهاندا گومانی به‌شدارییان لێ ده‌کرێت. به‌ پێی زانیارییه‌کان به‌ میلیۆنان وێنه‌ری ڕووتی منداڵان به‌ ڕێی ئینترنێت له‌ ناو هه‌زاران کومپیۆتێردا په‌خش بۆته‌وه‌‌.

ئاندرش په‌رشۆن ئه‌ندامی سویدیی کومیته‌ی دژی ده‌سدرێژیی بۆ سه‌ر منداڵان له‌ ئینترپوولدا، ده‌ڵێ ئه‌و ڕاده‌ زۆره‌ی وێنه‌ بڵاوکراوه‌کان و به‌ربڵاویی وه‌ها تۆڕێک، باس له‌ فره‌وانبوونی له‌ ڕاده‌ به‌ده‌ری به‌کارهێنه‌رانی ئه‌و جۆره‌ وێنانه‌ ده‌کات له‌ گشت جیهاندا.

وێنه‌کان له هه‌موو شوێنێک په‌خش بوونه‌ته‌وه‌، به‌ بێ له‌ بارچاوگرتنی مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌کان و هیچ وڵاتێک له‌م ناوه‌دا نییه‌ که‌ ڕێزپه‌ڕ بێت.

ئاندرێش په‌رشۆن باس له‌وه‌ ناکا که‌ وینه‌ی ڕووتی چه‌ند منداڵی سویدی، که‌وتۆته‌ به‌ر ده‌ست ئه‌ندامانی ئه‌و تۆڕه‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".