خوێندن

خوێندکارێکی زۆرتر، ساخته‌کاری ده‌که‌ن

ڕاپۆرتێکی نوێی ده‌زگای خوێندنه‌ به‌رزه‌کانی سوید، ئه‌مه‌ ده‌رده‌خات که‌ ساڵی ڕابردوو خوێندکارێکی زیاتر له‌ چاو ساڵانی پێشتر، له‌ به‌ر ساخته‌کاری و به‌ تایبه‌ت له‌ ڕوونووسینه‌وه‌ی تێکستی که‌سانی دیکه‌ و به‌ کارهێنانی وه‌ک به‌رهه‌می خۆیان، له‌ درێژه‌ی خوێندن بێبه‌ری کراون یان وریاییان دراوه‌تێ. ساڵی ٢٠٠٧ نزیکه‌ی ۳١٠ خوێندکار له‌ خوێندن بێبه‌ش کران و ١٢٧ خوێندکار وریاییان درایێ.

ڕاپۆرتی نوێی ده‌زگای خوێندکانی باڵا له‌وه‌ ده‌دوێ که‌ ساڵی ڕابردوو، ژمارێکی زۆریت خوێندکار، خه‌ریکی ساخته‌کاری بوون و سزا دراون.

له‌ زانکۆی سوێدرتۆرن، ئه‌م جۆره‌ ساخته‌کارییه‌ هه‌ر به‌ هیچ جۆرێک، له‌ که‌س قه‌بووڵ ناکرێ. به‌و مانایه‌ که‌ هه‌موو که‌سێکی ساخته‌کار، له‌ خوێندن بێبه‌ش ده‌کرێن.

ترێسێ کرووس، مامۆستای یارمه‌تیده‌ر له‌ فێرگه‌ی به‌رزی سوێدتۆرن ده‌ڵێ پاساوه‌کان باسی گوشار له‌ لایه‌نی کاته‌وه‌‌ ده‌که‌ن ‌به‌ڵام خاوه‌نکاران ده‌بێ له‌ وه‌ دڵنیا بن که‌ ئه‌و که‌سه‌ی لێره‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی وه‌رگرتووه‌، ئه‌وا له‌ خۆڕا وه‌رینه‌گرتووه‌ و به‌هه‌ق وه‌ریگرتووه‌.