مۆبایل

سۆنی ئێریکسۆن، دوو هه‌زار کارمه‌ندی خۆی ووه‌ده‌رده‌نێ

کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنی ته‌له‌فۆنی مۆبایل، سۆنی ئێریکسۆن به‌ دوای بڕیاریک له‌ سه‌ر پاشه‌که‌وتکردن، ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ به‌ ته‌مایه‌ تا دوو هه‌زار کارمه‌ندی خۆی له‌ سه‌ر کار وه‌ده‌رنێ. ئه‌م بابه‌ته‌، له‌ ڕاپۆرتی ئه‌م کۆمپانیاییه‌ بۆ سێ مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ، ده‌رده‌که‌وێ. هۆی ئه‌م بڕیاردانه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ کۆمپانیای سۆنی ئێریکسۆن، له‌ سێ مانگی یه‌که‌می ئه‌م ساڵدا، زیانێکی گه‌وره‌ی ئابووریی به‌ ڕێژه‌ی ١٠۴ میلیارد کرۆن هه‌بووه‌.

جێی سه‌رنجه‌ که‌ کۆمپانیای سویدی ـ ژاپۆنیی سۆنی ئێریکسۆن، ساڵی ڕابردوو نزیکه‌ی دوو میلیارد کرۆن سوودی پیگه‌یشتبوو. بۆ نموونه‌ ئه‌و شه‌ریکه‌یه‌ ساڵی ڕابردوو ٢٥ میلیۆن مۆبایلی فرۆشتبوو به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نیا چارده‌ و نیو میلیۆن ته‌له‌فۆن. هه‌روه‌ها کێبه‌رکێ بازرگانی له‌ گه‌ڵ دوو شه‌ریکه‌ی گه‌وره‌ی مۆتۆرێللا که‌ بۆ وێنه‌ ته‌له‌فۆنی ده‌ستیی ئایفۆنی به‌رهه‌م هێناوه‌ و کۆمپانیای فینلاندیی نۆکیا، زۆر ئاسته‌مه‌ و ئه‌مه‌ ئاستی فرۆشی ته‌له‌فۆنی ده‌ستیی شه‌ریکه‌ی سۆنی ئێریکسۆنی،  زۆر دابه‌زاندووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".