دیپلۆماتێک به‌ هۆی سیخوڕیی له‌سه‌ر په‌نابه‌ران ده‌رکراوه‌

به‌ناو ڕاوێژکارێکی باڵوێزخانه له‌لایه‌ن ده‌ستگای ئاسایشی سوید، سێپۆ، له‌ سوید ده‌رکراوه. ئه‌مه‌ له‌ ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ده‌ستگای سێپۆدا هاتووه‌ که‌ ‌ئه‌مڕۆ ئاشکرا کرا‌. نوێنه‌ری باڵوێزی کام ووڵات سیخوڕیان له‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆنی ووڵاته‌که‌یان ئه‌نجام داوه‌، سێپۆ به‌ نیاز نییه‌ ئاشکرای بکات. 

به‌پێێ ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ ده‌ستگه‌ی سێپۆ ئاشکرایان کردووه‌ گوایا ئه‌و ڕاوێژکاری باڵوێزخانه‌یه‌ی که‌ ساڵی 2006 هاتبووه‌ سوید له‌ ئه‌سڵدا به‌ پله‌ی ئه‌فسه‌ری کاری له‌ ده‌ستگه‌ی ئاسایشی ووڵاته‌که‌ی کردووه‌ و به‌بیانوی ڕاوێژکاری باڵوێزخانه‌ له‌سوید زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندامانی پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کان کۆکردۆته‌وه‌. جگه‌ له‌ په‌یمانی ئاسانکاری بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ به‌ په‌ناخوازان ڕیگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دان و کوشتنی که‌سوکاری ئه‌و که‌سانه‌ کردووه‌ گه‌ربێت و زانیاری ته‌واوی نه‌ده‌نێ. ئه‌و که‌سانه‌شی بونه‌ته‌ ئامانجی سیخوڕی زیاتر ئه‌و که‌سانه‌ن که ‌سه‌ر به‌ گروپێکی سیاسی یان ئاینی تایبه‌تن.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌و سیخوڕه‌ و ئه‌و که‌سانه‌شی که‌ زانیاریان دابوو‌ له‌ سوید ده‌رکراون. ده‌ستگه‌ی سێپۆ ئه‌وه‌شی دڵنیا کردۆته‌وه‌ که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ووڵاتان به‌ کاری سیخوڕی دێنه‌ سوید ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ سیخوڕیان به‌سه‌ره‌وه‌ ده‌کرێت نازانن که‌ ده‌توانن یارمه‌تی له‌ سوید و ده‌ستگای سێپۆ وه‌ربگرن، هه‌ربۆیه‌ ده‌ستگای ئاسایشی سوید سێپۆ چه‌ند جارێک زانیاری و ئاگاداری داوه‌ته‌ ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه‌ بێگانه‌کانی سوید تا وریای کاری سیخوڕی بن.

ئه‌مه‌ جگه ‌له‌وه‌ی که‌ په‌یوه‌ندیان به‌و که‌سانه‌وه‌ کردووه‌ که‌ ده‌ستگه‌ی سێپۆ شکیان هه‌بووه  که‌ سیخوڕیان له‌سه‌ر بووه‌. جێی باسه‌ که‌ ده‌ستگه‌ی سێپۆ کۆرشی تایبه‌تیان بۆ کارمه‌ندانی ده‌ستگه‌ی کۆچ میگره‌شونسڤێرکێت ته‌رخانکردووه‌ تا تێیان بگه‌یه‌نن که‌ ووڵاتان چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ک سیخوڕی به‌سه‌ر که‌سانی په‌نابه‌ره‌وه‌ ده‌که‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".