سوێد ـ عێراق:

باڵیۆزخانه‌ی سوێد له‌ عێراق ده‌کرێته‌وه‌

باڵیۆزی سوێد له‌ عێراق نیکلاس تروڤێ که‌ کاره‌کانی تاکوو ئێستا له‌ عه‌ممانی پێته‌ختی ئوردوندا به‌ ڕێوه‌ ده‌بات، به‌ ڕادیۆی نیونه‌ته‌وه‌ی سوێدی ڕاگه‌یاند که‌ باڵیۆزخانه‌ی سوێد له‌ عێراق دوای ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ژده‌ساڵ داخرا سه‌رله‌نوێ و له‌ سه‌ره‌تای هاوینی ئه‌مساڵدا ده‌کرێته‌وه‌. بڕیاری دامه‌زراندنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی سوێد له‌ به‌غدا چه‌ند ساڵێکی له‌مه‌وبر درا، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی ناله‌باری عێراقه‌وه‌ کاره‌که‌ دوا خرا. به‌ڵام باڵیۆزی سوێد له‌ به‌غدا نیکلاس تروڤێ بۆ ڕادیۆی یه‌کلا کرده‌وه‌ که‌ باڵیۆزخانه‌که‌ له‌ ماوه‌یه‌کی کورتی له‌مه‌ودوادا ده‌کرێته‌وه‌:

ـ تروڤێ ده‌ڵێت دیاره‌ بڕیارێکی ئاسان نییه‌ له‌م بارودۆخه‌ی که‌ له‌م دوایین ساڵانه‌دا له‌ عێراقدا زاڵ بووه‌، باڵیۆزخانه‌ی لێ بکه‌یته‌وه‌. ئه‌م کاره‌ نه‌خشه‌ی پێویست کردووه‌ و پاره‌یه‌کی باشی تێچووه‌ و هێشتا ئاساییش و ئه‌منێکی زۆری پێ ده‌وێت. به‌ڵام به‌م زووانه‌ له‌وێ ده‌بین و هیوادارم که‌ نێوانێکی باشی هه‌ردوو وڵاتی لێ بکه‌وێته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".