Scanpix

دیسانه‌وه‌ ساخته‌ له‌ به‌رواری له‌ پاکه‌ت نانی گۆشت له‌ بازاڕه‌کاندا به‌دی کرا

ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ بازاڕه‌ گه‌وره‌کانی فرۆشتنی خوارده‌مه‌نی ساخته‌ له‌ به‌رواری دواڕۆژی به‌کارهێنانی گۆشتدا ده‌که‌ن. هه‌رچه‌نده ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک به‌سه‌ر له‌ پاکه‌ت نانی گۆشتدا تێده‌په‌ڕێ به‌ڵام به‌رواری ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ بۆ فرۆشتن ده‌خرێنه‌ ڕوو ده‌رێت له‌ پاکه‌ته‌که‌ .

پێش که‌متر له‌ ساڵێک بوو ئه‌م کێشه‌یه‌ له‌ مێدیاکانه‌وه‌ باسی لێکرا و گه‌وره‌ بازاره‌کانی فرۆشتنی خوارده‌مه‌نی گۆشت به‌ هه‌ڵه‌ی بێمه‌به‌ست ئه‌و کێشه‌یه‌یان وه‌سف کرد، به‌ڵام وا جارێکی تر هه‌مان کیشه‌ دێته‌وه‌ گۆڕێ و ئه‌م جاره‌ شک له‌ حه‌وت له‌ گه‌وه‌ره‌ بازاڕه‌کانی ئاماده‌کردنی گۆشت و به‌رهه‌ماکانی هه‌روه‌ها ئه‌و بازاڕانه‌ی که‌ پییان ده‌فرۆشرێت ده‌کرێت که‌ به‌روارێکی نوێتر له‌و کاتی له‌ پاکه‌تدانی گۆشت ده‌ده‌نه‌ هاووڵاتی. له‌ ده‌ستگه‌ی گشتی خوارده‌مه‌نییه‌وه‌ پشکنه‌رو پزیشکی ئاژه‌ڵ کلاس یۆنسۆن ئه‌م کێشه‌یه‌ به‌ ترسناک له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.  

خه‌ته‌رناکی ئه‌م کێشه‌یه‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ هاووڵاتی نازانێت ئه‌و گۆشته‌ی ده‌ی کڕێت چه‌نده‌ کۆنه‌و چه‌ند به‌رگه‌ی خواردن ده‌گرێت. له‌ نموونه‌ی ئه‌و ساختانه‌شی کراوه‌  بۆ نموونه‌ ماوه‌ی به‌رگه‌گرتنی گۆشته‌که‌ له‌سه‌ر پاکه‌ته‌که‌ به‌ سێ هه‌فته‌  دیاریکراوه‌ له‌ کاتێکدا ئه‌و زانیارییه‌ هه‌ڵه‌یه‌.

جێی سه‌رنجه‌ کارگه‌ گه‌وره‌کانی ئاماده‌کردنی گۆشت و به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌رکی دیاریکردنی به‌رواری له‌ پاکه‌ت دان و ماوه‌ی به‌رگه‌گرتنی گۆشتیان نییه‌، به‌ڵکه‌ ئه‌و بازاڕانه‌ی که‌ لێیان ده‌کڕنه‌وه‌و ده‌یفرۆشنه‌ هاووڵاتی ئه‌و ئه‌رکه‌یان ده‌که‌وێته‌ سه‌رشان، به‌ڵام ئه‌و کارگه‌ گه‌ورانه‌ش هه‌مان ئه‌رکیان ئه‌که‌وێته‌ سه‌رشان گه‌ربێت و ئه‌وان خۆیان گۆشته‌که‌ له‌ پاکه‌ت بده‌ن. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".