له‌ فێڕگه‌کاندا هێشتا کچ سه‌رده‌ستن

ئامارێکی نوێی گرۆیه‌کی تایبه‌ت به‌ هاوسانی له‌ فێرگه‌کاندا دیاری خستووه‌ که‌ جیاوازیی نێوان نمره‌نامه‌ی کچان و کوڕانی فێڕگه‌کان له‌ شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه‌ نه‌گۆڕاوه‌. به‌ گشتی ئه‌و نمرانه‌ی کچان له‌ فێرگه‌ به‌ ده‌ستی ده‌هێنن به‌راورد به‌ نمره‌ی کوڕان ده‌ له‌ سه‌د زیاتره‌، ئه‌گه‌ر وانه‌ی وه‌رزش و له‌شساغی لێ ده‌ربکێشین. سه‌رۆکی ده‌سته‌که‌ ئاننه‌ ئێکسترۆم ده‌ڵێت کوڕانی فێرگه‌کان هه‌وڵی که‌متر ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌یش به‌ شکستی فێڕگه‌ سوێدییه‌کان ده‌زانم چون چل ساڵه‌ ئه‌مه‌ جیاوازییه‌مان هه‌بووه‌ بێ ئه‌وه‌ی بتوانین چاره‌ی بکه‌ین.

چه‌ند ساڵێکی دوای قۆناخی دواناوه‌ندی ژنێکی زۆرتر له‌ پیاوان ده‌ستیان به‌ خوێندن له‌ زانستگه‌دا کردووه‌، به‌ره‌ی ژنان له‌ بواری یاساناسی و ساختمانسازی و به‌یتاڵکاریدا له‌ ڕێژه‌ی پیاوان زیاترن. بۆیه‌‌ گرۆی لێوه‌کۆڵ ڕاسپێردراوه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵێکی له‌مه‌ولادا بیرۆکه‌ی له‌مه‌ڕ که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازیی نمره‌کانی کچ و کوڕانی فێرگه‌کاندا بدۆزنه‌وه‌. بۆیه‌ سه‌رۆکی ده‌سته‌که‌ ئاننه‌ ئێکسترۆم‌ به‌ دووری نازانێت ئه‌و کارانه‌ی فێرگه‌کان به‌ مه‌به‌ستی یه‌کسانیی نێوان کچان و کوڕان ئه‌نجامیان داوه‌، ڕووگه‌ی هه‌ڵه‌یان گرتبێته‌ به‌ر. ئاننه‌ ئێکسترۆم‌ ده‌ڵێت کێشه‌که‌ کچان نین، کچان له‌م ماوه‌یه‌دا زۆر زیره‌ک بوونه‌ و دیاره‌ هه‌ر وایش به‌رده‌وام ده‌بن. کێشه‌که‌ له‌ کوڕاندایه‌ که‌ ئه‌نجام و نمره‌ی خراپ به‌ ده‌ست ده‌هێنن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".